به‌خێربێن بۆ ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان له‌ عێراق
 
       

 
   

 

 

تائێستا ژنانی هەڵەبجە، بینایەكی لەو جۆرەیان نەبووە

 


لەدەیەمین ساڵیادی مەڵبەندی راهێنان‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ژنانی شاری هەڵەبجەدا، بینایی نوێی ئەو مەڵبەندە كرایەوە، كە لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بینایە بەشێوازێكی مۆدێرن دروستكراوە، لەمەراسیمی كردنەوەی ئەو مەڵبەندەدا وتاری مەڵبەندو وتاری یەكیەتی ژنان پێشكەشكران، كەتیایدا ئاماژەیان بۆئەوەكرد مەبەستیانە لەڕێی ئەم مەڵبەندەوە كار بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنان بكەن‌و بەگەڕخستنی توانا رۆشنبیرییەكانی ژنان بەبێ‌ جیاوازی بیروڕاو ئایدیایان، بۆ بەشداری پێكردنی ژنانە لەگەشەكردنی شاری هەڵەبجەدا.

شارا عەبدولكەریم بەرپرسی لقی ژنانی شارەزوور، لەلێدوانێكیدا بەسایتی واڵاپرێس-ی راگەیاند كە ئامانجیان خزمەتكردنە بەسەرجەم ژنانی ناوچەكە، نەك تەنها ئەندامانی یەكێتی ژنانی كوردستان، بەڵكو دەرگای مەڵبەندەكەیان كراوەیە بەڕووی سەرجەم ژنانی ناوچەكەدا.

حەمیدە جەمال بەرپرسی راهێنان‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ژنانی هەڵەبجە، لەلێدوانێكیدا بەسایتی واڵاپرێس-ی راگەیاند: لەڕێگای ئەم مەڵبەندەوە كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنان‌و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كۆمەڵگا بەتایبەتی ژنان‌و هیوادارین لەڕێگای بەشە جیاوازەكانی ئەم مەڵبەندەوە، خزمەتێكی بەرچاو بەژنانی ئەم ناوچەیە بكەین كە تائێستا بینایەك‌و مەڵبەندێكی لەو شێوەیە بۆژنانی هەڵەبجە نەكراوەتەوە. مەڵبەندی راهێنان وگەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ژنانی هەڵەبجە لەچەند بەشێكی جیاوازی پەروەردەیی وكلتوریوڕۆشنبیری‌و زانستی‌و خولی راهێنان پێكهاتووە، ژنانی ناوچەكەش وێڕای دەستخۆشییان بۆ كردنەوەی ئەم مەڵبەندە، هیوایان خواست كەببێتە ناوەندێكی گرنگ بۆ كۆكردنەوەی ژنانی ناوچەكە بەبێ‌ جیاوازی.

تەلار ئەحمەد نوێنەری خوشكانی ئیسلامی، لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی واڵاپرێس وتی: خۆشحاڵین بەكردنەوەی ئەم مەڵبەندە لەشاری هەڵەبجەداو دەست خۆشی لەحكومەتی هەرێم دەكەین بۆ كردنەوەی ئەم مەڵبەندە كە دەبێتە ناوەندێكی گرنگ بۆ كۆكردنەوەی ژنانی ناوچەكە.
جێی ئاماژەپێكردنە لەكردنەوەی مەڵبەندەكەدا لەلایەن گرووپی شێوەكاری كچانی هەڵەبجەوە پێشانگایەكی شێوەكاری تایبەت بەیادی دەیەمین ساڵەی مەڵبەندی راهێنان‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ژنان كرایەوەو لەلایەن خانەی كتێبی هەڵەبجەشەوە پێشانگایەكی كتێب كرایەوەو لەباخچەی مەڵبەندەكەشدا پەردە لەسەر پەیكەری عادیلە خانم لادرا كەلەلایەن پەیكەرساز ئاوارە عەلی مەردانەوە دروست كرابوو.

 

راپۆرتی، رێبین یار ئەحمەد/

 


مناڵان

گه‌نجان

:::

:::

 

 

ئمێڵی مه‌ڵپه‌ڕ:kcnorg@yahoo.com            ژماره‌ مووبایل:07501095471

          رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان
      عێراق - كوردستان - سلێمانی & گه‌رمیان - كه‌لار                  © 2008-2010
        
     

 به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ڕ / بريا صالح bria_s2002@yahoo.com +964 770 214 81 75