|
ڕۆژانه شه‌خسیه‌تی مناڵ ده‌شكێنرێت
له‌لایه‌ن مامۆستاوه
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به 1-6 رۆژی
جیهانی منالاَن
به
میوانداری/میران نه‌جات چالاك له‌بواری
په‌روه‌رده‌و فێركردن
*كاك میران به‌گشتی 1-6 ڕۆژی
جیهانی منالاَن، له‌وێوه ده‌ست
پێده‌كه‌م ئایا تاكو ئێستا له‌كوردستانا
ئه‌م یاده كه‌پێی ده‌وتریت ڕۆژی
جیهانی منالاَن حسابی بۆ كراوه
یان گرنگی خۆی پێدراوه؟
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته مه‌عنیه‌كانه‌وه
وه‌كو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ره
گشتیه‌كانه‌وه ئه‌وه چه‌ند
ساڵێكی كه‌مه ئه‌و یاده ده‌یانه‌وێت
پیرۆزی بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت شتێكی
شایسته بكه‌نه به‌رگی منالاَنی
كوردستان به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌و
ئاهه‌نگ ده‌یانه‌وێت بیڕازێننه‌وه،
به‌لاَم ئه‌مه جارێ ڕوكه‌شه
جارێ توێكڵه ئه‌گه‌ر قوڵبیته‌وه
سه‌یرده‌كه‌یت مافی مناڵ زۆر زۆر
له‌وه گه‌وره‌تره تۆ بته‌وێت به‌ئاهه‌نگ
یان به 10 ئاهه‌نگ دڵی مناڵی
پێ خۆشبكه‌یت یان بڵێیت ئه‌وه‌تا
مافی مناڵ هه‌یه له‌كوردستان
پێشێلكاریه‌كان كه‌متره له‌وه‌ی
مافی مناڵ به‌رجه‌سته‌بونی خۆی
پێشانبدات به‌خه‌ڵكی.
*كاك میران له‌كوردستانا وه‌كو
شاره‌زایه‌ك له‌م بواره‌دا
منالاَن كێشه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانیان
ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا باس ده‌كرێت
كارپێكردنی منالاَن یان
توندوتیژی په‌روه‌رده‌یی‌و
خێزانی، پێتان وایه ئه‌م
كێشانه تاكو ئێستاش به‌زه‌قی
مابێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پسپۆرن له‌بواری
منالاَن ئه‌گه‌ر پۆلێنكردنێكی
زۆر باش بكه‌ن به‌مه‌ودای ژیری
خۆیان ئه‌و پۆلێنكردنانه بده‌ن
به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و مافی
مرۆڤ بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌گه‌وره‌ترین
كێشه‌ی مناڵ به‌تایبه‌تی له‌شاری
سلێمانی مناڵی ئیشكه‌ره واته
ئه‌و منالاَنه‌ی كه‌له‌بازاڕ هه‌ڵسوكه‌وتیان
ده‌گۆڕێت فێری قسه‌ی ناوبازاڕی
ده‌بن دورده‌كه‌ونه‌وه له‌جیهانی
مناڵ وه‌هه‌ست‌و به‌زه‌ییان كه‌م
ده‌بێته‌وه‌و قسه‌ی منالاَنه
نازانن قسه‌ی گه‌وره‌كان ده‌زانن
بگره حه‌زه‌كه‌ن لاسایی گه‌وره
بكه‌نه‌وه له‌هه‌ڵسوكه‌وتی مامه‌ڵه‌ی
سعرو نرخی كالاَكان.
من تكایه‌كم هه‌یه بادڵی مناڵی
ناوبازاڕ خۆش بكرێت بایه‌خه‌ی
مناڵێكی ناوبازاڕ بگیرێت له‌لایه‌ن
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
كوردستانی عێراقی بائه‌وان
هاوكاری بكه‌ن، من ناڵێم هاوكاری
مادی بكرێت هیچ نه‌بێت بوكه
شوشه‌یه‌ك هیچ نه‌بێت یاریه‌كی
منالاَنه هیچ نه‌بێت شیرینیه‌ك
ده‌می شیرین بكات ئه‌وه زۆر گه‌وره
بوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینیت وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی بۆ
بگێڕدرێت.ئه‌و منالاَنه‌ی
ناوبازاڕ ئێستا له‌م كات‌و ساته‌ی
كه‌من‌و تۆ قسه‌ده‌كه‌ین
پیرۆزبایی ده‌كه‌ین له‌جه‌ژنی
جیهانی منالاَن له‌وانه‌یه ئه‌و
خه‌ریكی كه‌سابه‌تی خۆی بێت.
*كاك میران جه‌نابت باسی په‌رله‌مانت
كرد ده‌بینین له‌په‌رله‌مانی
كوردستان نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین‌و
توێژ‌و پێكهاته‌كانی نێو پێكهاته‌ی
كوردین له په‌رله‌مان لیژنه‌ی
ئابوریمان هه‌یه لیژنه‌ی
ژنانمان هه‌یه .. به‌لاَم ئایا
بۆ منالاَن حسابی بۆ نه‌كراوه؟
پێیان نه‌وتراوه نه‌وه‌ی دواڕۆژ
بۆچی لیژنه‌یه‌ك نیه به‌ناوی
لیژنه‌ی كێشه‌كانی منالاَن؟
ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌م خه‌مخۆری
نییه دوای ئه‌وه پسپۆرمان كه‌مه
له‌بواری منالاَن دوه‌م یه‌كێكمان
نییه وه‌ك چۆن بڵێیت ده‌سته‌ی
هه‌ڵبژێردراوی منالاَن بێت
بتوانێت ڕاسته‌وخۆ كێشه‌كانیان
موفاته‌حه بكات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران
یان بڵێین ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كان
خۆیان زۆر نزیك نییه له‌جیهانی
منالاَنه‌وه وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌ندام
په‌رله‌مانێك ببینم له‌ناو
قوتابخانه‌یه‌ك یان له‌ناو بازاڕ
قسه له‌گه‌ل مناڵ بكات پێم خۆشه
به‌س نه‌مبینیووه.
بۆیه سه‌یره‌كه‌ی گه‌وره‌ترین
كێشه له‌سه‌ر بودجه‌یه یان گه‌نده‌ڵییه
له‌ناو په‌رله‌مان بۆیه سه‌یره‌كه‌یت
وه‌لانراوه مناڵ گه‌نجان
جیهانێكه وه‌لانراوه ئیتر وه‌زیر
بێت مدیر عام بێت سه‌رۆك بێت به‌داخه‌وه،
به‌لاَم گه‌وره‌ترین خه‌مخۆری په‌روه‌رده‌ی
مناڵ ئه‌گه‌ر بینیبێتم بیانیه‌كان
بێن بۆ ئێره ده‌یانه‌وێت به‌حسێك
بكه‌ن له‌سه‌ر مناڵ بیانه‌وێت
بزانن كێشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی
مناڵی كورد ده‌بێت چی بێت؟
به‌لاَم یه‌ك تكاشم هه‌یه له‌جه‌نابتان
وه‌ك ئه‌وه‌ی پسپۆرن له‌بواری
ڕاگه‌یاندن گه‌وره‌ترین كێشه له‌سلێمانی
ئێستا عاقارێكی تری به‌خۆیه‌وه
بینیووه ئه‌وی ئیستغلال كردنی
منالاَنه له‌ڕووی سێكسه‌وه له
ڕووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه له‌ڕووی
عاتفیه‌وه، ئه‌گه‌ر من پیاوێكی
ده‌رون نه‌خۆشبم یاخود نه‌فس نزم
بم ده‌توانم مناڵی یه‌كێك هه‌ڵبژێرم‌و
بیخه‌مه مێشكی خۆمه‌وه‌و
ئیستغلالی خێزانێكی پێبكه‌م ئه‌گه‌ر
من مه‌به‌ستم بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و
خێزانه‌یا تسفیه حساباتی كۆمه‌لاَیه‌تیم
هه‌بێت له‌گه‌ڕێگای ئه‌و مناڵه‌وه
تسفیه حساباتی خۆمی پێبكه‌م.
به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێكمان
نییه به‌ڕاستی خه‌مخۆری
بڕیاردان بێت به‌چاره‌نووسی
ئێستا‌و داهاتووه، بۆیه سه‌یره‌كه‌یت
هه‌رجاره‌و توێكڵه‌و هه‌رجاره‌ی
حبری سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه بۆیه
جارێ ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
*به‌ڕێز
كاك میران ئاماژه‌ت بۆ ئه‌وه كرد
كه‌مناڵ ئیستغلال ده‌كرێت بۆ كاری
سێكسی ئایا ئه‌مه‌ش وه‌كو چۆن
منالاَن كاریان پێده‌كرێت ئه‌وه‌ش
بۆته دیارده؟
ناتوانم بڵێم بۆته دیارده له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی جارێ پۆلیس‌و ئاسایش به‌ده‌قیقی
ئه‌حسایی ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه
له‌وانه‌یه دایكان‌و باوكان ڕازی
نه‌بن مه‌له‌فیان بۆ بكرێته‌وه
یان توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌وه‌نده
مه‌سه‌له‌كه حه‌ساسه نایه‌وێت
خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات، به‌لاَم
هه‌یه له‌گه‌ڕه‌كه میللیه‌كان
هه‌یه به‌ڕاستی وه‌ك خۆتان ده‌بینن
له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ئه‌م
ماوه‌یه ژماره‌یه‌ك گیراون له‌لایه‌ن
ئاسایش‌و پۆلیسه‌وه.
*كاك میران بابێینه سه‌ر ئه‌وانه‌ی
كه‌لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌بواری
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵگاو له‌ئاستی ڕۆشنبیریه‌كانا
بۆ ئه‌مانه هه‌تا ئێستا دیراسه‌یه‌كی
زۆر نابینین وه‌ك له‌بواره‌كانی
تردا ده‌كرێت له‌بواری سیاسی له‌بواره‌كانی
تردا په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ وه‌هه‌تا
ئاستی بژێوی ژیانی منالاَن و
خولیاكانی مناڵ له‌كوردستانا؟
كاكه ئاوات ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێنین
دوور بێت له‌جیهانی مناڵ به‌چاوێكی
ساده‌وه سه‌یری مناڵ ده‌كات،
بڕوا بكه مناڵ زۆر به‌ساده‌یی
له‌قه‌ڵَه‌م ده‌ده‌ن كه‌وانیه
جیهانێكه پڕه له‌عوقده‌و گرێ
ئه‌گه‌ر هاتوو زوو كێشه‌كانی
چاره‌سه‌ر نه‌كه‌یت زوو ئه‌و
كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی جه‌سته‌و
ده‌رونی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌یت
ئێمه له‌ناو میلله‌تی كورددا ئه‌و
عه‌قلاَنه‌ی ئیش بۆ مناڵ ده‌كه‌ن
زۆر مه‌حدودن زۆر كه‌من وه زیره‌كیشیان
زۆر كه‌م تێدایه وه‌ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی
كه‌ده‌یكه‌ن كه‌ده‌ینێرن بۆ وه‌زاره‌تی
مافی مرۆڤ بڕیاری له‌سه‌ر
نادرێت به‌پێی پێویست مافی مرۆڤ
ته‌نها وه‌ك ئه‌ته‌كێتێكه چۆن
بڵێیت فه‌نتازیای ژیان ده‌كات وه‌ك
بۆنه‌یه‌كی لێهاتووه‌و هیچی تر
ئه‌گینا مردووه جه‌سته‌یه‌كی
مردووه.
*بۆچی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان
ڕه‌نگه ئیشی حیزب نه‌بێت ئێستا
ده‌یان لانه‌ی منالاَن‌و
ڕێكخراومان هه‌یه ئه‌مانه بۆ له‌م
ڕۆژه‌دا ئیش ناكه‌ن؟
ناتوانین بڵێین به‌ڕه‌هایی
كارناكه‌ن كارده‌كه‌ن، به‌لاَم
كاره‌كه‌یان محدوده بودجه‌یان مه‌حدوده
ناتوانێت ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و كێشه
زۆرانه بێت كه‌مناڵی ئه‌م سه‌رده‌مه
هه‌یه‌تی.من چی بكه‌م له‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر مناڵی مدیر عامێك بێت
كێشه‌ی چاره‌سه‌ر كرابێت‌و
مناڵێكی سپۆرت بێت‌و وای
لێهاتبوو جلوبه‌رگه‌كانی تازه‌بێت‌و
پاره له‌گیرفانی بێت ئه‌و مناڵه
كێشه‌ی كه‌مه، به‌لاَم مناڵێك
كێشه‌ی زۆره له‌بازاڕ سه‌وزه
ده‌فرۆشێت كه‌بژێوی ژیانی خۆی
به‌ڕێوه‌ده‌بات.ئه‌و مناڵه ده‌ستی
بگیرێت كه‌له‌ناو بازاڕدایه‌و هه‌تیو
كه‌وتووه به‌سه‌ریدا خۆیان سه‌یره‌كه‌یت
ته‌مه‌نیان 15 بۆ 16 ساڵه مناڵ
كه‌وتووه به‌سه‌ریانا باوكیان نه‌ماوه
یان دایكیان ته‌لاَقدراوه یان له‌ماڵی
خاڵیانا به‌خێو ده‌كرێن یان سه‌یره‌كه‌یت
شوێنێك هه‌یه له‌لانه‌ی منالاَن
كه‌مناڵ ده‌گاته 18 ساڵ ده‌ره‌كرێت
له‌وێ! ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه
بكرێت بۆ كوێی ده‌نێریت؟ یان ده‌بێت
بچێته ناو بازاڕ‌و فێری ئه‌نواع‌و
ئه‌شكال شتی نه‌شیاو بێت له‌گه‌ڵ
كه‌سابه‌تێكی مه‌حدود، ده‌بێت
حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه
بیخاته پیشه‌یه‌كه‌وه ده‌وره‌ی
بۆ بكاته‌وه بیكاته پۆلیسی
هاتووچۆ فه‌رمانبه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا ئیستیفاده‌ی لێبكات نه‌ك
ئه‌وه‌ی ببێت به‌تاوانبارێك به‌دزێك
زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگا.
تۆ پێشبینی ئه‌وه بكه كه‌مناڵێكی
زۆر به‌ره‌لاَ بێته سه‌رجاده
پێشبینی ئه‌وه‌ش بكه كه‌تاوان
زۆر ده‌بێت، تۆ دوو قوتابخانه
بكه‌ره‌وه سجنێك داده‌خه‌یت ئه‌وه
قسه‌ی پرۆفیسۆره‌كانه یه‌عنی
ئه‌زانی ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌ت زۆر
بوو سجنه‌كان كه‌مه‌بێته‌وه،
بڕوابكه ئه‌وه‌ی ده‌چێته بازاڕ
دوو عه‌لاگه ده‌فرۆشێت بڕوات بێت
بۆ دوو به‌یانی قسه‌ی ناشرین
فێرده‌بێت قسه‌ی ناو بازاڕ بۆ
دووبه‌یانی چه‌قۆ ده‌كڕێت دوای
ئه‌وه فێری حه‌ب خواردن ده‌بێت
وای لێدێت لاده‌درێت له‌كۆمه‌ڵگا.
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ داوایه‌كم
هه‌یه به‌ناوی هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌وه
بانگه‌شه ده‌كه‌م به‌فه‌خره‌وه
یه‌عنی به‌هه‌موو واتایه‌كیشه‌وه
باله‌مه‌ودوا كاره‌كانمان ئه‌وه‌نده
جدی بێت بۆ مناڵ وه‌كو خانه‌نشین
سه‌یری بكات ئیحترامێكی باشی
پێبدات هه‌روه‌ك چۆن حكومه‌ت
ئیهتمامێكی باشی داوه به‌خانه‌نشینان
ئاواش ئیهتمام بدات به‌مناڵ كه‌گه‌وره‌بوو
هه‌ست بكات به‌بونی خۆی بڵێ من
له‌ئێستاوه خه‌مۆكی نامگرێت له‌ئێستاوه
ناوبازاڕی ناكه‌م ته‌واو ئێستا
له‌قوتابخانه ده‌خوێنم‌و
بڕوانامه به‌ده‌ست ده‌هێنم‌و
تعینیش ده‌بم، باله‌ئێستاوه
مناڵی ئێستا فێری ئه‌وه نه‌كه‌ین
خه‌مۆكی دایگرێت بڵێت من ده‌بمه
كاسبكار، من له‌مناڵێكم پرسی وتم:
تۆ پیشه‌كه‌ت چییه وتی كاسبكارم!
مناڵ ئاوا جواب بداته‌وه وه‌كو
فه‌رمانبه‌رێكی گه‌وره كاره‌ساته
به‌ڕاستی.
*به‌ڕێز كاك میران له‌ڕابردوودا
له‌م ستۆدیۆیه‌ی ئێستادا به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت هه‌بووه له‌سه‌ر مناڵی
ئیشكه‌ر وه‌باس له‌وه كراوه ئه‌منالاَنه‌ی
كه‌له‌بازاڕ ئیشده‌كه‌ن موچه‌یه‌كی
دیاریكراویان بۆ بڕاوه‌ته‌وه كه‌ئیش
نه‌كه‌ن، ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئه‌مه
كێشه‌كه‌ی حه‌لنه‌كردووه.بۆ چی؟
ئه‌و موچه‌یه ره‌مزیه ئه‌و موچه‌یه
وایلێناكات بڕواته ماڵه‌وه‌و
بچێته‌وه سه‌ر خوێندنه‌كه‌یی‌و
واز له‌كه‌سابه‌ت بهێنێت له‌وانه‌یه
ئه‌و پاره‌یه به‌دوو ڕۆژ به‌سێ
ڕۆژ په‌یای بكات مناڵه‌كه، به‌لاَم
من لێره‌وه یه‌ك مژده ده‌ده‌م
كه‌ئه‌مه یه‌كه‌م ساڵه شتی
وابێت به‌مێشكمدا ئه‌وه‌ی كه‌مناڵی
پۆلیسه ئه‌وه‌ی كه‌مناڵی
ئاسایشه ئه‌وه‌ی كه‌مناڵی فه‌رمانبه‌ری
حكومیه كه‌ناتوانێت بچێته ده‌وره
ئه‌هلیه‌كان ده‌توانێت بێـته لای
ئێمه له‌قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان
به‌باشترین شێوه‌ش بتوانێت خۆی
داغڵی ده‌وره‌كان بكات‌و چێژێك
وه‌رگرێت‌و هه‌م سودێك وه‌رگرێت
زانستێك وه‌رگرێت‌و دووریش بكه‌وێته‌وه
له‌ماڵه‌وه‌و گه‌رمای هاوین و
كوچه‌و كۆلاَنه‌كان.
*زۆر كه‌س واباسی منالاَنی
ئیشكه‌ر ده‌كات ئه‌ویش به‌وه‌ی
كه‌ماوه‌ی خوێندن درێژبكرێته‌وه
یان له‌هاویناندا ده‌ورات بكرێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م منالاَنه نه‌چنه
بازاڕ، به‌لاَم زۆر كات خێزانه‌كان
له‌كاتی خوێندنا مناڵه‌كانیان ده‌رده‌هێنن
و ده‌یاننێرنه بازاڕ بۆ ئیشكردن،
پێتوانیه ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه؟
یاسا هه‌یه به‌لاَم جێبه‌جێ
كردنی له‌لایه‌ن دایكان‌و
باوكانه‌وه پێشێل ده‌كرێت ئه‌گینا
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی
مرۆڤه‌وه یاسا هه‌یه، خۆ وه‌زیری
مافی مرۆڤ نایه‌ت یه‌ك به‌یه‌كه
به‌دایك‌و باوكه‌كان بڵێت توخوا
مناڵه‌كه‌ت مه‌نێره بازاڕ. به‌لاَم
جارێ ئه‌و یاسایه به‌هێز نییه
به‌قوه‌ت نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زه‌مینه خۆشكه‌ری بۆ نه‌بووه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكه‌كه
ده‌خلیكی مه‌حدودیان هه‌یه ئه‌گه‌ر
ده‌خیان باشبكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
خۆیان مناڵه‌كانیان نانێرنه ده‌ره‌وه
بۆ بازاڕ یان ئیشی قورس بكات.
*به‌لاَم هه‌ندێك خه‌ڵك پێیان
وایه ئه‌مه جۆرێكه له‌په‌روه‌رده‌كردن
له‌ناو خێزانه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی
كوڕ پێیان وایه فێری بازاڕ
بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه
فێری كه‌سابه‌ت بێت، پێتوانیه
مه‌سه‌له‌كه قوڵتره واتا
بونیادێكی كلتوری و كۆمه‌لاَیه‌تی
هه‌یه؟
دایك هانده‌ری یه‌كه‌مه ته‌سه‌وركه
توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیم
كردووه دایك هانده‌ری یه‌كه‌مه
باوكه‌كه زیاتر دڵی ده‌سوتێت به‌مناڵه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قسه‌ده‌كه‌م،
به‌لاَم دایكه‌كه هانده‌ری یه‌كه‌مه
مناڵه‌كه بڕواته بازاڕ‌و عه‌لاگه
یان گوڵه‌به‌ڕۆژه بفرۆشێت، به‌لاَم
یه‌ك تكام هه‌یه له‌و دایكانه
چه‌نێك مناڵه‌كه‌ت قازانج ده‌كه‌یت
له‌ڕووی مادییه‌وه له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه
سه‌دان هه‌زار قسه‌ی ناوبازاڕی
ده‌بێت فێری جنێو ده‌بێت فێری
ده‌ست وه‌شاندن ده‌بێت فێری شتی
واده‌بێت له‌وانه‌ی له‌هه‌موو
ژیانت ته‌سه‌وری شتی وات نه‌كردبێت
له‌سه‌ر كاغه‌زو وه‌ره‌قه‌ش.
*به‌ڕێز كاك میران له‌كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا خێزانی تریش هه‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی
رۆشنبیرتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌یدا
ده‌كات، به‌لاَم ده‌گه‌ڕێینه‌وه
بۆ سه‌ر یاده‌كه كه 1-6 یادی
منالاَنه تاكو ئێستا بۆچی به‌گرنگی
یاده‌كه سه‌یر ناكرێت؟
ئه‌و خێزانانه كه‌هیچ نه‌بێت كه‌مێك
ئیمكانیاتیان باشه ده‌توانن
بیانبه‌ن بۆ سه‌رچنار یان بوكه‌ڵه
شوشه‌یه‌كیان به‌نێ یان بیه‌كه‌وه
بچنه سه‌یران یان ره‌سمی عایله‌یی
بگرن له‌م رۆژه‌دا پیرۆز ده‌كرێت،
به‌لاَم باهه‌موو ڕۆژێك بكرێته
1-6 مناڵی خۆتانه جگه‌ری
خۆتانه خۆتان هێناوتانه‌ته ئه‌م
دنیایه تۆ جنێوی پێ مه‌یه لێی
مه‌یه یه‌كسه‌ر پیای كێشی یان
چاوی لێسوركه‌یته‌وه.
*پێتوانیه له‌ناو خێزانه‌كانا
یاخود ئه‌و كوڕ‌و كچه گه‌نجانه‌ی
كه ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنن ته‌جروبه‌یان
كه‌مه وه‌دووهه‌مین شتیش ئه‌وه‌یه
كه‌زۆرجار خه‌ڵكانی چالاك ئاماژه
به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌م دایكان‌و
باوكانه ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی كه‌ده‌چنه
قۆناغی هاوسه‌رگیرییه‌وه جۆریك
له‌ده‌وراتیان بۆ بكرێته‌وه
هۆشیار بكرێنه‌وه له‌وه‌ی كه‌ده‌بنه
دایك‌و باوك؟
بڕوابكه هه‌زاران كچ هه‌یه له‌خوار
1990 وه شویانكردووه پێویستیان
به‌په‌روه‌رده‌كردنه سه‌یره‌كه‌یت
توشی صدمه بوه ناتوانێت مناڵه‌كه‌ی
به‌خێو بكات ده‌گری به‌دیارییه‌وه
خۆشی نازانێت به‌خێوی بكات و په‌روه‌رده‌ی
بكات، باشه تۆ ئه‌وه‌نده ته‌حه‌مولت
كه‌مبێت كه‌ده‌گری نه‌زانیت چییه‌تی
نه‌توانیت ژیری كه‌یته‌وه خۆشت
بگری به‌دیارییه‌وه ئێ به‌یانی
چۆن فێری ئه‌نواع‌و ئه‌شكاڵ
ڕێنمایی ته‌ندروستی ده‌بێت چۆن
فێری ڕێنمایی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و
شارستانی ده‌كه‌یت، چۆن فێری ئه‌وه‌ی
ده‌كه‌یت كه‌توشی كه‌سێكی غه‌ریب
بوو پێی بڵێت وه‌ره سواری سه‌یاره‌كه‌م
به نه‌ڕوات له‌گه‌ڵی، حاڵه‌تی
زۆر ناخۆشت بۆ باس بكه‌م له‌سلێمانیدا
چه‌ندین جاره دووباره ده‌بێته‌وه
كه‌رفاندنی مناڵه یه‌كێكه له‌پێشێلكردنی
مافی مناڵ یان ئه‌یڕفێنن ده‌یكوژن
یان ده‌یڕفێَنن ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌سه‌ری
به‌ره‌لاَی ده‌كه‌ن یان ده‌یڕفێنن
به‌س بۆ ماده.
حه‌قوایه یاسایه‌كی تازه‌ی
پوختی په‌رله‌مان هه‌بێت بۆ
دژایه‌تی رفاندنی مناڵ به‌راستی
ئه‌مه گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه
به‌رامبه‌ر به‌منالاَن كه‌بینیومه
له‌سلێمانی له‌م سێ ساڵه‌ی
ڕابردوودا
.
*له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه وه‌ك
ده‌زانین ته‌ندروستی یه‌كێكه له‌لایه‌نه
گرنگه‌كانی ژیانی منالاَن كه‌زیاتر
ڕووبه‌ڕوی هه‌ره‌شه‌ی ته‌ندروستی
ده‌بێته‌وه، له‌كوردستانا ساڵ به‌ساڵ
ته‌ندروستی مناڵ به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌ڕوات؟
له‌وه‌ته‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلیه‌كان
گه‌شه‌ی كردووه له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كان
ئه‌و گازانه كه‌پڕه له‌ماده‌ی
ڕه‌ساس ماده‌یه‌كی ژه‌هراوییه
ئه‌و ماده‌یه ئه‌و منالاَنه‌ی
له‌ته‌مه‌نی 1-5 ساڵدان تووشی
ڕه‌بۆی ئیبتیدائی ده‌بن، گه‌وره‌ترین
پێشێلكارییه كه‌ده‌بێـت وه‌زاره‌تی
كاره‌با هیچ نه‌بێت قه‌ره‌بوویه‌كی
ئه‌و منالاَنه بداته‌وه كه‌تووشی
سه‌ره‌تانی كیمیایی بونه‌ته‌وه‌و
پێویستیان به ده‌رزی كیمیاوی
هه‌یه هیچ نه‌بێت شه‌ش مانگی
جارێك ئه‌و ده‌رزیه كیمیاویه
تأسیر له‌سنگی بكات‌و باش بێته‌وه
هیچ نه‌بێت نه‌جاتی ببێت له‌و
ره‌بۆ كیمیاوییه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌و پاره‌یه‌ی
كه‌په‌یدای ده‌كات له‌مۆلیده‌و
له‌كاره‌با ره‌ئیسیه‌كه بڕێك
پاره ته‌رخان بكات بۆ ده‌رزی
كیمیاوی یان به‌هه‌وڵی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌و مافی مرۆڤ ئه‌و
مۆلیدانه تۆزیك دووركه‌ونه‌وه
له‌ناو شار‌و شاره‌كه پیس نه‌كات.به‌ڕاستی
ژینگه‌ی سلێمانی پیس بووه.
* سه‌باره‌ت به‌په‌روه‌رده‌و
فێركردن زۆر له‌خه‌ڵكانی تایبه‌تمه‌ندی
بواری په‌روه‌رده یه‌كێك له‌گرفته‌كانی
خوێندنی منالاَن ده‌گه‌ڕێننه‌وه
بۆ هه‌بوونی خوێندنی نموونه‌یی
و ئاسایی پێتوایه هه‌رله‌مناڵیه‌وه
تۆ جیاوازی چینایه‌تی دروست ده‌كه‌یت؟
قوتابخانه‌ی ئاسایی‌و
نموونه‌یی ته‌نها له‌لافیته‌ی
ناوه‌كه‌ی جیاوازی هه‌یه،
ئه‌گه‌ر بته‌وێت نموونه‌یی بێت
ده‌بێت پرۆگرامه‌كانیان
نموونه‌یی بێت مه‌نهه‌جیان
جیاوازبێت مامۆستاكانیان
نموونه‌یی بن.ئێمه قوتابخانه‌ی
ئاسایمان هه‌یه.
*ئه‌ی ئه‌و جیاكاریه بۆ كراوه؟
ئه‌م قوتابخانه‌یه ناونراوه
نموونه‌یی ئه‌ویان ناونراوه
قوتابخانه‌ی ئاسایی؟
له‌وانه‌یه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی
مه‌كته‌به‌كه گه‌وره‌تربێت یان
یه‌ك دوو مامۆستای بڕوانامه
به‌رزی تێدابێت یان ئه‌وه‌یه
مدیره‌كه‌یان چه‌ندین ساڵه
مدیری خوێندنگایه‌كی كوڕان
بووه یان كچان، به‌لاَم شه‌رتیش
نییه ته‌نها وه‌ك مستلحێك
ماوه‌ته‌وه‌و هیچی تر. ئه‌گینا
هیچ فه‌رقێكی نیه.
*زۆربه‌ی ئاماژه‌كان پێمان
ده‌ڵێن به‌داخه‌وه له‌ناو
سیستمی په‌روه‌رده‌یا له‌ناو
خوێندنگاكانا توندوتیژی
به‌رامبه‌ر مناڵ هه‌ربه‌رده‌وامه
بۆچی؟
دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه ڕۆژانه
شه‌خسیه‌تی مناڵ ده‌شكێنرێت
له‌لایه‌ن مامۆستاوه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه خۆی
به‌دڵپیسییه‌وه واناكات له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خۆیشی فێرنه‌كراوه
مافی مناڵ بپارێزێت.بۆ نموونه
مامۆستاكه حه‌وسه‌ڵه‌ی
زه‌عیفه تاقه‌تی ئه‌وه‌ی
نییه مناڵه‌كه پرسیاری لێبكات
یان پێی بڵێ مامۆستا بۆم
دووباره بكه‌ره‌وه یان ئه‌گه‌ر
دره‌نگ هاته ژوره‌وه
به‌رچه‌پۆكی بدات یان به‌قاچی
قوراوییه‌وه بێته ژووره‌وه یان
په‌نجه‌ره‌یه‌ك بشكێنێت یان
له‌ده‌رگا نه‌یات‌و بچێته ژوری
مدیر یان ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێك
غیاباتی هه‌بووبێت یان ئه‌گه‌ر
نمره‌ی كه‌می هێنابێت ئه‌مه
گه‌وره‌ترین زه‌جه‌ی ناوه‌ته‌وه
له‌ناو هه‌موو قوتابخانه
نموونه‌یی‌و ئاساییه‌كان بۆ
ئه‌وه‌ی لێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی
ئیهانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تلفون
بۆ دایكی بكرێت كچه‌كه‌ت ئاوایه
كوڕه‌كه‌ت ئاوایه.
به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
عه‌قڵێكمان نه‌بووه وه‌ك
توێژه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی
توێژه‌ی ده‌روونی پسپۆر
له‌بواری كۆمه‌لاَیه‌تیدا هه‌تا
خه‌بیربێت له‌بواری
خوێندنه‌وه‌ی مناڵ بۆیه
سه‌یره‌كه‌یت گه‌وره‌ترین كێشه‌ی
مناڵ توندوتیژییه.
ڕاسته له‌وانه‌یه
جه‌سته‌ییه‌كه كه‌م بووبێته‌وه
ده‌رونیه‌كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر
سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه مامۆستاكه لێی نایات
وه‌ك یاسایه‌ك چه‌سپێنراوه
به‌سه‌ریدا ئیجا نمره‌ی
لێده‌شكێنێت ته‌عزیبی ده‌رونی
ده‌دات ده‌یشكێنێت له‌به‌رده‌م
هاورێ‌و مامۆستاكانی تردا
گه‌وره‌ترین شت له‌لای
مامۆستایانی سه‌ره‌تایی
ده‌زانیت چییه؟ شكاندنی
ته‌له‌به‌یه له‌به‌رچاوی
هاوڕێكه‌ی تری سه‌یره‌كات
هاوڕێكانی پێی پێده‌كه‌نن‌و
مامۆستاكه‌شی سه‌یری ده‌كات.
ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئیهانه‌یه
به‌شه‌خسیه‌تی ئه‌و مناڵه وای
لێدێت ئه‌و مناڵه زیاد نه‌كات
نه‌شه‌خسیه‌تی نه‌هه‌یبه‌تی
وای لێده‌كات متمانه به‌خۆی
نه‌كات ترسنۆك ده‌رچێت وای لێبێت
له‌سێبه‌ری خۆی بترسێت
له‌مامۆستا بترسێت وابزانێت خێوه
یان دێوه، بۆیه گه‌وره‌ترین
مافی مناڵ له‌ناو قوتابخانه‌یا
پێشێل ده‌كرێت.
*كاك میران شتێك هه‌یه له‌ناو
قوتابخانه‌كانا كه‌ئێوه‌ش
له‌بواری په‌روه‌رده‌دا چالاكن
توێژه‌ری ده‌روونی یان
كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌مانه
گله‌ییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره
له‌لایه‌ن هه‌رخودی چینه‌كه‌ی
خۆیان؟
لێیان تێناگه‌ن ئه‌گه‌ر مامۆستا
بزانێت پیرۆزی توێژه‌ری
كۆمه‌لاَیه‌تی چه‌نده
گه‌وره‌یه چه‌نده
پره‌نسیبه‌كانی پڕه
له‌ئیهتماماتی ئینسانی‌و
ئه‌خلاقی ڕێگه‌ی پێده‌دات
به‌لاَم مدیری واهه‌یه ئه‌گه‌ر
توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی ببینێت
له‌ئیداره‌كه‌ی بڕوابكه
ده‌یكاته ده‌ره‌وه نازانم بۆ
ئه‌وه‌نده ڕقی لێیه‌تی
واده‌زانێت هاتووه
قوتابخانه‌كه‌ی داگیر بكات،
ئه‌مه هه‌ست به‌كه‌میه‌كه
به‌رامبه‌ر به‌توێژه‌ی
كۆمه‌لاَیه‌تی، به‌لاَم
توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی
له‌سه‌رو ته‌به‌قاتی
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه، مدیر
هه‌رئه‌وه‌نده ده‌زانێت جه‌دۆل
ڕێكبخات مامۆستاكان ڕێكبخات،
به‌لاَم توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی
شتێكت بۆ ده‌كات له‌وانیه
له‌ته‌سه‌وری تۆدا نه‌بێت
ئه‌وه‌ی كه‌میدر نایبینێت
ئه‌وه‌ی مامۆستای سه‌ره‌تای
نایبینێت ئه‌م ده‌یبینێت ئه‌مه
زانێت بۆ مناڵه‌كه ده‌توانێت
پرسیاری لێده‌ربێنێت ئه‌مڕۆ
دایه‌و بابه ناخۆشییان بووه بۆ
هاوڕێكانت نه‌یگێڕیته‌وه له‌ناو
پۆل نه‌یگێڕیته‌وه، ئائه‌مه‌یه
كاره‌ساته‌كه لێره‌دایه
توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی.
*كاك میران ئێوه پێتان باشه بۆ
داهاتوو چی بكرێت بۆ ئه‌م یاده
بۆ منالاَن یان شتێك مابێت
نه‌توتبێت؟
به‌ڕای من ئه‌وه‌یه ژیانی من
شه‌ره‌فمه‌ندانه بێت دوور
كه‌وێته‌وه له‌ئیش دوور
كه‌وێته‌وه له‌كارگه‌كان دوور
كه‌وێته‌وه له‌ناوبازاڕ ئه‌ویش
به‌زه‌مینه خۆشكردن نه‌ك به‌یاسا
نه‌ك به‌بڕیاری قه‌ڵه‌م جافی
وه‌زیرێك به‌قه‌ده‌غه‌كردنی یان
به‌ئیستغلال كردنی منالاَن
له‌مڕۆوه نائه‌وه كه‌ی به‌مه
ده‌كرێت تۆ وه‌ره ده‌وره‌یه‌ك
بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه‌ئه‌و منالاَنه‌ی ئیشكه‌رن
فێری نه‌جاره‌و سه‌رتاشی بن هیچ
نه‌بێت فێری فیته‌ری بن له‌ناو
كارگه‌یه‌كدا ئه‌مه خۆی
له‌خۆیدا مناڵی ئیشكه‌ر كه‌م
ده‌بێته‌وه.
من یه‌ك تكام هه‌یه هیوادارم
هه‌بوو لێپرسراوێك ئه‌مڕۆ
به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه داوای
لێده‌كه‌م كه‌چه‌ندین مناڵ هه‌یه
قوڕگی خۆی دڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی
یه‌ك په‌نیری كرافت بفرۆشن به‌س
بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی دایكه
پیره‌كه‌ی په‌یدا بكات هیوادارم
ده‌ستیان بگیرێت پاره‌یه‌كیان
بدرێتێ هه‌تاكو دوو مانگ شه‌ره‌ف
مه‌ند ده‌بێت له‌ناو خه‌ڵكا یان
پاسكیلێكیان بۆ بكڕن دڵیان
خۆشكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه دڵته‌نگن
به‌ڕاستی.
-----------------------------------------------------------------
ئاماده‌كردنی/ئاوات
عه‌بدولاَ |