
مێژووی ڕێكخراوی لانه‌ی
مناڵانی كوردستانKCN
رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان KCN له ساڵی 1994 دامه‌زراوه
. پاش گه‌شه‌كردن و فراوان بوون و چالاكتربوونی رێكخراوه‌كه
و ده‌رچونی بڕیاری ژماره (297) له 25/12/1999 ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ..
بڕیاردرا پشت به‌ستن به‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه ڕێكخراوی (
لانه‌ی مناڵانی كوردستان ) وه‌ك ڕێكخراوێكی ناحكومی
ناوخۆیی كوردستان ( L.N.G.O) په‌ره به‌كاروچالاكی و ئه‌ركه‌كانی
بدات , وه‌بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی به‌پێ ی بڕیاری
ژماره (297) ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ,له
9/7/2001 به ژماره ( پ / 1231) وه‌زاره‌تی یارمه‌تی و
مرۆڤایه‌تی و هاوكاری مۆڵه‌تی كارپێ كردنیان پێداین وه‌ك
ڕێكخراوێكی ناحكومی ناوخۆیی .
پێناسه‌ی ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان
ڕێكخراوێكی مرۆڤایه‌تی ماف پارێزی خزمه‌ت گوزاری جه‌ماوه‌ری
دیموكراسی سه‌ربه‌خۆیه , كارده‌كات له‌پێناو به‌دیهێنانی
مافه‌كانی مناڵان و پاراستنی مافه‌كانیان و به‌رجه‌سته‌بونی
, بۆ به‌گه‌ڕخستنی توانا‌و به‌هره‌ی مناڵان , وه‌ڕێگرتن له‌و
پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مناڵان ده‌كرێ بێ جیاوازی كردن
له‌ڕه‌گه‌ز ئاین و نه‌ته‌وه‌و.هتد. هه‌موو مناڵانی
كوردستان ده‌گرێته خۆ
ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی له‌شاری
سلێمانی یه و دوو ئۆفیسی هه‌یه وه‌ك (ئۆفیسی كه‌لار –
ئۆفیسی كه‌ركوك ) وه‌به‌پێی توانا ئۆفیس له‌سه‌رجه‌م
شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كاته‌وه .
سرووشتی ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان
به دووئاراسته كار ده‌كات :
1ـ ئاراسته‌ی یه‌كه‌م / ووشیار كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كان
له‌مافه‌كانی مناڵان و هه‌وڵدان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی
مناڵان وه‌كاركردن بۆ به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگا , له‌ڕێگه‌ی
كۆڕ‌و سمینار‌و بلاوكراوه و په‌روه‌رده كردنی زانستیانه‌ی
كۆمه‌ڵگا به‌زانستی سه‌رده‌م وكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌تی..هتد.
2ـ ئاراسته‌ی دووه‌م / گرنگی دان به توانا‌و به‌هره‌ی
منالان بواری په‌روه‌رده و هونه ر وه هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌وبه‌گه‌ڕخستن
وگه‌شه‌پێدانی به‌هره‌و توانا هونه‌ریه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی
زانستی نوێ, له شێوه‌یكردنه‌وه‌ی خولی هونه‌ری وڕێنمایی
په‌روه‌رده‌یی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ی هونه‌ری وپه‌روه‌رده‌یی
له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه…..هتد
ئامانجی لانه‌ی مناڵانی كوردستان
كارده‌كات بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی مافه‌كانی مناڵان .
كارده‌كات بۆ داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی مناڵان له‌كوردستان
و هه‌وڵدان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی .
په‌روه‌رده‌كردنی مناڵان به‌زانستی سه‌رده‌م و پێشكه‌ش
كردنی خزمه‌ت گوزاری بۆ مناڵانی كه‌م ئه‌ندام .
كاركردن بۆ به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی
مناڵانه‌وه .
كۆكردنه‌وه‌ی مناڵان له‌باوه‌شی ئه‌م لانه‌یه‌دا بۆ
دوورخستنه‌وه‌یان له‌وشوێنه گشتیانه‌ی كه‌زیان به‌مناڵان
ده‌گه‌یه‌نێت .
كردنه‌وه‌ی خولی جیاجیای ڕۆشنبیری هونه‌ری وه‌رزشی زانستی
له‌كاتی پشوی هاویندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
هه‌وڵدان بۆ دیاری كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی
كه‌توشی فێرخوازانی سه‌ره‌تاییو ناوه‌ندی دێن به‌پێی توانا
ڕاهێنانی مناڵان له‌سه‌رپشت به‌خۆبه‌ستن له‌هه‌موو
كارێكیاندا .
دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی منألان و هه‌ڵدان بۆ گه‌شه‌پێكردن و
گرنگی دان به‌تواناو به‌هره‌ی منالان .
بواری كاركردن :
1-په‌روه‌رده
2-پاراستنی منال َ
3- ته‌ندروستی
4- كۆمه‌ڵایه‌تی و راگه‌یاندن
5- كه‌سه راگوێزراوه‌كانی ناو عێراق IDP
|
 |
 |
 |
 |
|
|

|
 |
|
مناڵان |
|
كچان و ژنان |
|
گه‌نجان | |
|
::: |
| ::: |
|
|
|
| |
 |