به‌منداڵدانی دایكی، منداڵی ده‌بێت سارا ئۆتۆسۆن ژنێكی ته‌مه‌ن (25) بیست‌و پێنج ساڵ، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه منداڵدانی نییه، به‌ڵام به‌منداڵدانی دایكی منداڵی ده‌بێت. (سارا ئۆتۆسۆن) كه دانیشتووی سویده، به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌كرۆمۆسۆمه‌كانی، منداڵدانی نییه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌رگیز ناتوانێت منداڵی ببێت، به‌ڵام بڕیاره منداڵدانی (ئێڤه ئۆتۆسۆن)ی ته‌مه‌ن (56) په‌نجاو شه‌ش ساڵ، كه ده‌كاته دایكی سارا، بۆی بچێندرێت‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت منداڵ بهێنێته دونیاوه. شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ڕایانگه‌یاندووه، له‌ساڵی (2000)دا ڕووداوێكی هاوشێوه ڕوویداوه‌و یه‌كه‌م دانانی منداڵدانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆ ژنێكی ته‌مه‌ن (26) بیست‌و شه‌ش ساڵ داناوه، كه له‌ژنێكی ته‌مه‌ن (46) چل‌و شه‌ش ساڵییه‌وه وه‌ریانگرتبوو، به‌ڵام ئه‌وكاته به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه، پزیشكه‌كان ناچاربوون دوای (99) نه‌وه‌دو نۆ ڕۆژ، منداڵدانه‌كه‌ی ده‌ربهێننه‌وه، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان وایه، ئه‌مجاره ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌و سارا ده‌توانێت منداڵ بهێنێته دونیاوه، به‌هۆی منداڵدانی دایكییه‌وه. ----------------------------------------------------------------- ئا: هه‌رێز ئه‌نوه‌ر سه‌رچاوه: aksam.com.tr سەرچاوە-ئاژاسی هەواڵی ناوخۆ
سارا ئۆتۆسۆن
ژنێكی ته‌مه‌ن (25) بیست‌و پێنج ساڵ، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه منداڵدانی نییه، به‌ڵام به‌منداڵدانی دایكی منداڵی ده‌بێت. (سارا ئۆتۆسۆن) كه دانیشتووی سویده، به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌كرۆمۆسۆمه‌كانی، منداڵدانی نییه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌رگیز ناتوانێت منداڵی ببێت، به‌ڵام بڕیاره منداڵدانی (ئێڤه ئۆتۆسۆن)ی ته‌مه‌ن (56) په‌نجاو شه‌ش ساڵ، كه ده‌كاته دایكی سارا، بۆی بچێندرێت‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت منداڵ بهێنێته دونیاوه. شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ڕایانگه‌یاندووه، له‌ساڵی (2000)دا ڕووداوێكی هاوشێوه ڕوویداوه‌و یه‌كه‌م دانانی منداڵدانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆ ژنێكی ته‌مه‌ن (26) بیست‌و شه‌ش ساڵ داناوه، كه له‌ژنێكی ته‌مه‌ن (46) چل‌و شه‌ش ساڵییه‌وه وه‌ریانگرتبوو، به‌ڵام ئه‌وكاته به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه، پزیشكه‌كان ناچاربوون دوای (99) نه‌وه‌دو نۆ ڕۆژ، منداڵدانه‌كه‌ی ده‌ربهێننه‌وه، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان وایه، ئه‌مجاره ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌و سارا ده‌توانێت منداڵ بهێنێته دونیاوه، به‌هۆی منداڵدانی دایكییه‌وه. ----------------------------------------------------------------- ئا: هه‌رێز ئه‌نوه‌ر سه‌رچاوه: aksam.com.tr
مناڵان
كچان و ژنان
گه‌نجان
:::
ئمێڵی مه‌ڵپه‌ڕ:kcnorg@yahoo.com ژماره مووبایل:07501095471
رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان عێراق - كوردستان - سلێمانی & گه‌رمیان - كه‌لار © 2008-2010
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ڕ / بريا صالح bria_s2002@yahoo.com +964 770 214 81 75