منداڵانی قه‌زاكان
بێ‌ئاگان له‌جه‌ژ‌نه جیهانییه‌که‌یان
"نازانم
جه‌ژنمان هه‌یه یان نا"
حه‌سه‌ن
ئیسماعیل منداڵێكی ته‌مه‌ن پانزه ساڵه‌و
دانیشتوی قه‌زای كه‌لاره، به‌هۆی خراپی
باری ئابوورییه‌وه ماوه‌ی سێ ساڵه كاری
بۆیاخكردنی پێڵاو ده‌كات‌و باسی له‌وه‌كرد كه
نازانێت منداڵ جه‌ژنی هه‌یه یان نیه‌تی،
بۆیه تائێستاش یادی ئه‌و رۆژه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه‌و
وتی "تا ئه‌م ته‌مه‌نه هیچ ساڵێك یادی ئه‌و
رۆژه‌م نه‌كردووه، نه‌مشزانیوه ئه‌و رۆژه
چییه!".
ئه‌و منداڵه ره‌خنه‌ی
له‌ڕێكخراوه‌كانی منداڵان گرت كه نه‌یانتوانیوه
خزمه‌ت به منداڵی قه‌زا‌و ناحیه‌كان بكه‌ن‌و
وتی "منیش حه‌زم ده‌كرد ئیش بكه‌م‌و له‌گه‌ڵ
منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆمدا بڕۆم بۆ باخچه‌كان".
به‌و پێیه‌ی ئه‌و منداڵه بژێوی ماڵه‌وه‌یان
دابین ده‌كات كه شه‌ش سه‌ر خێزانن، بۆیه ئه‌گه‌ر
رۆژێك كار نه‌كات ئه‌وا پێیانه‌وه دیاره.
"نازانم
1/6 چییه"
محه‌مه‌د عه‌لی
منداڵێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌و
خوێندكاری پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌و
نازانێت (1/6) رۆژی جیهانی منداڵانه‌و
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌و هاوته‌مه‌نه‌كانیدا
هه‌ر خه‌ریكی یاریكردن ده‌بن "نازانین 1/6
چییه". هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه هیچ
ساڵێك یادی ئه‌و رۆژه‌ی نه‌كردۆته‌وه حه‌زیش
ده‌كات بزانێت ئه‌و رۆژه چۆنه‌و چۆن به‌ڕێده‌كرێت.
"فه‌رامۆشكراوین"
هاویار عه‌لی
منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌و له‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هیدی ده‌ژی‌و له‌كاتێكدا كه له‌به‌رده‌رگاكه‌ی
خۆیاندا یاری ده‌كرد، په‌یامنێره‌كه‌ی
ئاوێنه لێیپرسی ده‌زانێت "ڕۆژی 1/6 چییه"؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی "به‌ڵێ یادی یه‌كێتییه"،
به‌ڵام دوای روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن
په‌یامنێره‌كه‌وه، منداڵه‌كه‌ش به‌پێكه‌نینه‌وه
كه به‌ده‌ستی ئاماژه‌كانی ده‌كرد، وتی "ڕۆژی
منداڵ كاتێك ده‌بێت كه مافێكی هه‌بێت، به‌ڵام
لێره ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌یاده‌كانی تر
ده‌ده‌ن، ئێستا منداڵ فه‌رامۆشكراوه".
"له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه
ئه‌و رۆژه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه"
ده‌شنێ ئازاد
منداڵێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌و له‌گه‌ڵ
هاوڕێكانیدا پێكه‌وه دانیشتبوون. ئه‌و له‌قوتابخانه
مافه‌كانی منداڵانی خوێندووه، به‌ڵام به‌وته‌ی
خۆی، خوێندنی ئه‌و مافانه زۆر پێچه‌وانه‌ی
منداڵانی كوردستانه "ئه‌و مافانه‌ی له‌قوتابخانه
سه‌باره‌ت به‌منداڵ خوێندومانه، هیچ
منداڵێكی كوردستان نییه‌تی، ئیتر چۆن یادی
شتێك بكه‌مه‌وه كه نه‌بێت؟".
ئه‌و منداڵه‌و
هاوڕێكانیشی باسیان له‌وه‌كرد كه باوه‌ڕیان
به‌و یاده نییه، چونكه نه‌بووه به‌شتێكی
ڕه‌سمی‌و نه‌ناسراوه. ده‌شنێ وتی "ته‌نها
له‌ته‌له‌فزیۆن بیرم ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌وه
ڕۆژی منداڵه، ئه‌گینا گرنگی پێ‌نادرێت".
"خه‌ریكی
ئیشكردن ده‌بین"
فه‌ره‌یدون قادر
منداڵێكی باڵاكورتی گه‌نم ره‌نگه‌و ته‌مه‌نی
چوارده ساڵه‌و دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه،
ئه‌و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی له‌دوكانێكی
فرۆشتنی سیدی كار ده‌كات‌و ئاگاداریشه كه
رۆژی جیهانی منداڵان هه‌یه، به‌ڵام له‌و
رۆژه‌دا هه‌ر خه‌ریكی كاركردن ده‌بێ‌و وتی
"من له‌و رۆژه‌شدا ئیش ده‌كه‌م، به‌ڵام
هیوادارم جه‌ژنێكی خۆش بێ بۆ منداڵان".
منداڵێكی دیكه‌ی
هه‌مان قه‌زا به‌ناوی (هه‌مزه ئیسماعیل) كه
خوێندكارێكی ته‌مه‌نی دوانزه ساڵه‌و له‌دوكانێكی
پۆشاكی ئافره‌تاندا كار ده‌كات‌و چواری برای
دیكه‌ی كه‌مئه‌ندامن، له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه
بیستویه‌تی كه رۆژی (1/6) رۆژی جیهانی ئه‌وانه،
به‌ڵام ئه‌ویش له‌به‌ر ئیشكردنه‌كه‌ی به‌شداری
چالاكییه‌كانی ئه‌و رۆژه ناكات‌و وتی "خه‌ریكی
ئیشكردن ده‌بم‌و ناتوانم به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی
ئه‌و رۆژه بكه‌م".
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی،
كارزان فوئاد له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند
كه زۆرێك له‌منداڵانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
شار، نازانن چ كاتێك رۆژیانه‌و له‌و رووه‌شه‌وه
ره‌خنه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی
بواری منداڵان گرت كه هیچ گرنگییه‌كیان نه‌داوه
به‌منداڵ، به‌وه‌ی كه وه‌كو منداڵ بژین.
وتی"پێموایه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا
بازرگانی به‌منداڵه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام
پێویسته كه‌شوهه‌وایه‌ك بڕه‌خسێت كه منداڵ
هه‌موو رۆژێكی جه‌ژن بێت، نه‌ك رۆژێكی بۆ
دیاری بكرێت".
سةرجاوة/ئاوينة |