|
منداڵانی
رانیه له 1-6 دا چی ده‌ڵێن؟
شكسپیر
ده‌ڵێت:"ژیان
شانۆیه‌كه‌و كاره‌كته‌ره‌كانی مرۆڤن".
ژیان چه‌نده قێزه‌ونه كه‌كاتێك هه‌موو حه‌زو
خولیاكان به‌ند ده‌كرێن ئومێد‌و هیواكان چه‌نده
كورتن، چه‌نده تاریكن، كاتێك هه‌موو هه‌نگاونانێك
هه‌نگاوه بۆ تاریكی‌و بێ ڕۆشنی، نیشتیمانی
من ئه‌و نیشتیمانه‌یه كه سه‌دان خه‌می له‌باوه‌ش
گرتووه‌و نازانێ كه‌ی‌و چۆن و له‌كوێ
كۆتاییان دێت، خه‌می نیشتیمانم هه‌ر نۆته‌كه‌ی
داگیركردن‌و جه‌رگ بڕاوی‌و...... هتد نییه.
خه‌می قوڵتر دامێنی نیشتیمانه‌كه‌میان گرتوه‌و
ناهێڵێت پڕ به‌ده‌می خه‌نده‌یه‌كی ئاشقانه
بچڕێت.
كاره‌كته‌ره‌كانی نیشتیمانی من جیاوازن، كه‌م
جیاوازن له‌دین‌و ڕه‌نگ، جیاوازن له‌شێوازی
ژیان، له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه هه‌ره
سه‌ره‌تاییه‌كان، نازانم بۆ؟ شكسپیر باسی
له‌كاره‌كته‌ره‌كانی سه‌ر شانۆی ژیان
نه‌كردووه كه هه‌ندێكیان له‌ڤێلاو له‌ژێر
گڵۆپی وه‌نه‌وشه‌یی‌و دنیایه‌ك له‌ناو
دنیایاندا حه‌زو خولیا‌و هتد
كاره‌كته‌رانێكیش پڕ له‌ده‌رده‌سه‌ری‌و
پڕله‌داخرانی ده‌رگاكانی ژیان‌و ئاره‌زوو
خولیاكان له‌سه‌ر شانۆی ژیان ڕۆڵده‌بینن.
(ئارسه‌ر ڕامبۆ) ووته‌نی: كه‌سانێك بۆ
چه‌شتنی خه‌م‌و ئازار دروستبوون، ده‌بێت ئه‌و
كاره‌كته‌رانه به‌جه‌سته‌یه‌كی پڕ له‌برین‌و
حه‌سره‌ت بچنه‌وه باوه‌شی خاك، خه‌می
هه‌ندێك له‌كاره‌كته‌ره‌كانی ژیان وام لێ
ده‌كات له‌و نیشتیمانه‌ی خۆمان هه‌موو
جوانییه‌كان لام كاڵ ببنه‌وه ئه‌و
جوانییه‌شی كه (گۆران‌و هێمن‌و نالی)
باسیانكردووه چێژ وه‌رنه‌گرم.
خه‌می ئه‌م جاره‌ی ئێمه خه‌می ئه‌و
په‌پووله ناسكانه‌یه، كه تازه هاتوونه‌ته
ناو شانۆی ژیان‌و ده‌ورێكیان وه‌رگرتووه،
به‌ڵام ڕۆڵه‌كه‌یانه پڕ له‌خه‌م‌و تاسه‌یه،
منداڵ ئه‌و دنیایه‌ی كه پێویسته
به‌جوانترین شێوه بنه‌خشێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌وره‌یدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی
به‌دواوه بێت، منداڵ ئه‌و خامه سپیه‌یه‌ی
كه هیچی له‌سه‌ر تۆمارنه‌كراوه، له‌دنیاشدا
ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌یه‌و
به‌رچاوده‌كه‌وێت زۆر گرنگی به‌منداڵ
ده‌درێت، چونكه لای ئه‌وان به‌ژێرخانێكی
گه‌وره‌یی مرۆیی ده‌زانن، تاكو خه‌رمانێكی
پڕ به‌رهه‌م‌و به‌ره‌كه‌ت بچننه‌وه، به‌ڵام
نازانم بۆ ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی من
تاڕاده‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌مه له‌گرنگی دان
به‌منداڵ‌و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی
ژیان، نازانم بۆ ده‌هێڵێت منداڵێكی ته‌مه‌ن
(7) ساڵ كاری ده‌ستگێڕی‌و بۆیاخچیه‌تی
بكات، خۆ ئه‌و منداڵانه‌ش دوا ڕۆژی نیشتمانن
داهاتووی ناو كۆمه‌ڵن، ئیتر بۆ ده‌بێت وا
بێت؟! ئێمه له‌و ڕێپۆرتاژه‌دا باس
له‌منداڵانی ده‌ستگێڕو ئیشكه‌ر ده‌كه‌ین
له‌ده‌می خۆیانه‌وه ئه‌وه ببیستن، كه
بۆچی ڕۆژگار ئه‌وانی گه‌یاندووه‌ته
ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وان له‌و ته‌مه‌نه ناسكه‌دا
كاربكه‌ن‌و بێنه ناو شه‌قامه‌كان‌و دووربن
له‌قوتابخانه‌و سه‌نته‌ری منداڵانه ...
هتد.

سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕانیه -
چوارقوڕنه (ئاكار ئه‌كره‌م ئیبراهیم) ی
ته‌مه‌ن (12) ساڵانمان بینی كه خه‌ریكی
كلێنس فرۆشتن بوو به‌دوای ئوتومبێله‌كان ڕای
ده‌كرد، تاوه‌كو ده‌سته‌یه‌ك كلێنس بفرۆشێت،
پاره‌یه‌ك په‌یدابكات‌و ئێواره بیخاته
ده‌ستی دایك‌و باوكی، كاتێك له‌ئاكار نزیك
بوومه‌وه ووتم:"چه‌ند پرسیارێكت لێ ده‌كه‌م
وه‌لاَمم ده‌ده‌یه‌وه"؟ وتی:"به‌خوای
خوێنده‌واریم كه‌مه هیچ نازانم"، ... دواتر
به‌چه‌ند پرسیارێك هێنامه دواندن، ئه‌و
ده‌ڵێت:"باوكیشم خه‌ریكی كاسبیه تا پۆلی
پێنجه‌می سه‌ره‌تایم خوێندوه، ئیدی سه‌ختی
ژیان ڕێگه‌ی نه‌دا بخوێنم وازم هێنا
ده‌ستمكرد به‌كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری
باوكم بكه‌م‌و چاومان له‌ده‌ست‌و گیرفانی
كه‌س نه‌بێت"، ئاكار ده‌یگوت:"ئاره‌زومه
ببمه مامۆستا تا خزمه‌تی كوردستان بكه‌م،
به‌ڵام نازانم چۆن بچمه‌وه قوتابخانه،
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاوكاریم بكات واز له‌و
ئیشانه ده‌هێنم، وه‌ڵڵا ڕۆژێ چاوم پڕ ده‌بێت
له‌تۆزو خۆڵی سه‌یاره ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای
ئۆتۆمبێلانیشدا ڕاكه‌م شه‌وانه ڕێك
ده‌كه‌وم"، .. ئه‌وه گوزارشتی ئاكار بوو
له‌ژیانی خۆی.
دواتر
له‌ناو بازاڕی ڕانیه، چه‌ند منداڵێكمان
به‌سه‌ركرده‌وه، چوینه لای (عه‌لی عومه‌ر)
ته‌مه‌ن (13) سیانزده ساڵ، كه له‌سه‌ر
عاره‌بانه‌كه‌ی دانیشتبوو چاوه‌ڕێی كه‌سێكی
ده‌كرد تاوه‌كو ئیشێكی پێبكات‌و
به‌عاره‌بانه‌كه‌ی كه‌لو په‌لی بۆ
بگوێزێته‌وه‌و بڕێك پاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت، كه
چوومه‌لای عه‌لی وتی:"من مقابه‌له مه‌كه،
بڕۆ ئه‌و پیاوه گه‌ورانه مقابه‌له بكه،
كه ڕۆژ تا ئێوارێ له‌و بازاڕه‌ن، تا شتێك
په‌یدابكه‌ن، وتم:"كارم به‌ئه‌وان نییه تۆم
لامه‌به‌سته"، ... عه‌لی ده‌ڵێت:"باوكم
نه‌ماوه تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییم
خوێندوه دواتر وازم هێنا، به‌ڵام ئێستا
ده‌مه‌وێت خۆم فێری كاسبی بكه‌م تاوه‌كو
دواڕۆژ هه‌ر كاسب بم". ئه‌و
ده‌یوت:"خانووه‌كه‌مان گڵه برای ترم هه‌ن
كارده‌كه‌ن، به‌ڵام منیش بۆ خۆم كارده‌كه‌م
زۆر حه‌زم له‌خوێندنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
هاوكاری بكرێم ده‌چمه‌وه مه‌كته‌بی شه‌و
حه‌ز ده‌كه‌م ببمه مامۆستا".
ئه‌و ڕۆژه هه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌می منداڵه
حه‌زوخولیا به‌ندكراوه‌كان بوو، پێویستیم
به‌گه‌ڕان نه‌بوو چه‌ند هه‌نگاوێكم ده‌نا
مندالێكی تری ئیشكه‌رم ده‌بینی.
له‌سه‌ر
شۆسته‌ی شه‌قامی ناو بازاڕ (ڕزگار ڕه‌سوڵ)ی
ته‌مه‌ن (13) سیانزده ساڵ چه‌ند
گۆره‌وییه‌كی دانابوو یه‌ك به‌ده‌نگه
منداڵانیه‌كه‌ی ده‌یچریكاند، دوو به‌پێنج
سه‌د دینار، چوومه لای، وتی:"قوتابی پۆلی
پێنجه‌می سه‌ره‌تاییم، به‌ڵام دوای ده‌وام
كارده‌كه‌م، باوكیشم هه‌ر كاسبی ده‌كات زۆر
حه‌زمده‌كرد باوكم ده‌وڵه‌مه‌ند با، به‌ڵام
ئه‌وه ئاوایه، حه‌زده‌كه‌م ببمه مامۆستا،
تا خزمه‌تی منداڵان بكه‌م له‌مێژه حه‌زم
لێیه ببمه مامۆستا".
هه‌ر تۆزێك ئه‌ولا تری (ڕزگار ڕه‌سوڵ)،
منداڵێكی ڕوح سووكی ده‌م‌و چاو و ده‌ستی
ڕه‌ش‌و قه‌ڵه‌شیو بوو له‌به‌ر بۆیاغی پێڵاو،
جوتێك پێڵاوی پێ بوو دیاربوو ته‌واوی كردبوو
بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌برده‌وه، وتم:"چۆنی؟ با
ڕه‌سمێكت بگرم، جوڵه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده
بێزارانه‌ی كرد له‌شوێنی خۆم ته‌زیم،
دواترچومه نزیكی‌و پرسیارم لێ‌كرد،
وتی:"ناوم
(ڕزگار
حه‌سه‌ن) ه پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تاییم
ته‌مه‌نم (7) حه‌وت ساڵه باوكیشم كرێكاری
ده‌كات، به‌لاَم به‌خوای ئیشی نییه زۆر
ئێواران به‌بێ ئیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه،
له‌خانوی كرێداین من‌و برایه‌كی ترم
هاوكاری باوكم ده‌كه‌ین، تاكو كه‌س خێرمان پێ
نه‌كات"، ئه‌و پرسیاری له‌من ده‌كرد
ده‌یوت:"به‌ئیشی ده‌ستی خۆت بژی باشتره
وانیه"؟
ڕزگار به‌رده‌وامبوو، ئه‌ونده ڕوح سووك بوو
كاتێك باسی له‌كاره‌كه‌ی ده‌كرد چاوم پڕبوو
له‌ئاو فرمێسكه‌كانی خه‌ریك بوو له‌سه‌ر
ڕومه‌تی جۆگه‌له‌یان ده‌به‌ست، رزِگار
ئاواتی به‌وه ده‌خواست، كه وه‌ك منداڵانی
تر هه‌ر بیخوێندایه‌و ببوایه به‌شتێك
له‌ته‌مه‌نی بچووكی رزِگار، ڕامان له‌ده‌م‌و
چاوه، هێنده ویژدانی ئازاردام ناچار به‌جێم
هێشت.
دوای ئه‌وان چوومه لای عاره‌بانه‌یه‌كی تر
كه كه‌ل‌وپه‌لی هه‌مه‌جۆری ده‌فرۆشت،
چوومه لای، وتی:"ناوم (محه‌مه‌د ئه‌مین
سدیق)ه ته‌مه‌نم (15)
پانزده
ساڵه له‌پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی وازم
له‌خوێندن هێنا"، هاوشێوه‌ی عه‌لی‌و ئاكاری
پێشوتر بوو.
"زۆر حه‌زم له‌خوێندنه، به‌ڵام چیبكه‌م
تووشی كاسبی بووم‌و هه‌ر حه‌زیشم لێیه
ببمه كاسب، چونكه تازه خوێندن به‌كه‌ڵكی
ته‌مه‌نی من نایه‌ت".
منداڵیكی ڕه‌نگ سپی وه‌ك خامه‌یه‌كی سپی
هیچ له‌سه‌ر تۆمارنه‌كراو ته‌په‌دۆرێكی
به‌شان هه‌ڵواسیبوو
هاواری لێ هه‌ڵده‌ستاو ده‌یووت:چلوره
چلوره......
ووتم ڕاوه‌سته با قسه بكه‌ین ووتی:
به‌ڕۆشتنه‌وه قسه ده‌كه‌ین باچلوره‌كانم
نه‌توێنه‌وه، منیش له‌گه‌ڵی
ده‌ڕۆشتم، ووتی:"ناوم (ڕه‌هه‌ند ڕه‌حمان)ه
ته‌مه‌نم (7) حه‌وت ساڵه پۆلی دووه‌می
سه‌ره‌تاییم، به‌خوای بۆیه چلوره ده‌فرۆشم
بابم گورچیله‌ی
دێشێو
خانووه‌كه‌شمان كرێیه، منیش ئه‌وه‌ی ڕۆژێ
له‌دوای مه‌كته‌ب په‌یدای ده‌كه‌م
ده‌یده‌مه‌وه ماڵێ، خۆزگه بابم چاك ببوایه،
ڕه‌هه‌ند ئاره‌زوی بوو له‌ژیانێكی
خۆشدابایه، ده‌یوت حه‌زم له‌یاری‌و شتی
خۆشه، كه لای منداڵان ده‌یبینم هه‌ندێ
شتیان هه‌یه من نیمه پێم ناخۆش ده‌بێت،
به‌ڵام چیبكه‌م بابم نه‌خۆشه، له‌وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌ی له‌دوا ڕۆژ
ببی به‌چی ڕه‌هه‌ند وتی:"به‌خوای نازانم
چی بڵێم"!!.
سه‌باره‌ت به‌هه‌مان ته‌وه‌ریش ده‌رونناس (نه‌به‌ز
ڕه‌سوڵ) ده‌ڵێت:"له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیشكردنی منداڵان زۆر گرنگه،
چونكه بووه به‌دیارده‌یه‌كی باری كۆمه‌ڵگاكه‌مان،
كه ئه‌ویش بێگومان كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی
ده‌بێت بۆسه‌ر داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان،
كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دروستبوونی تاكی نه‌خوێنده‌وار‌و
تاكی ده‌رچووی له‌سه‌رجه‌م یاسا‌و داب‌و نه‌ریتێكی
جوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دروستبونی تاكی نه‌خۆش‌و
له‌ده‌ست ده‌رچوو ده‌بات، لێره‌دا ده‌مه‌وێت
بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی، كه واده‌كات
منداڵان ئیشبكه‌ن، هۆكاری یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاته،
نه‌بوونی یاسایه‌ك كه ڕێگه بگرێت، له‌ئیشكردنی
منداڵان ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌قسه یان ده‌رچوونی
یاساییه‌كی تیۆری‌و به‌بێ جێبه‌جێكردن نابێت،
به‌ڵكو ده‌بێت پلان‌و به‌رنامه‌ت هه‌بێت‌و
ئیشی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها بودجه‌ی بۆ ته‌رخانبكرێت،
چونكه له‌وانه‌یه ئیشكردنی ئه‌و منداڵانه
به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه بێت‌و دایك‌و باوكیان
نه‌مابێت، یان كه‌مئه‌ندام بن یان پیرو په‌ككه‌وته
یان نه‌خۆش بن‌و توانای كاریان نه‌بێت، هیچ
سه‌رچاوه‌ی بژێوییان نه‌بێت بۆیه په‌نا ده‌به‌ن
بۆ ئیشپێكردنی منداڵه‌كانیان به‌ناچاری‌و
منداڵ ده‌بێته قوربانی له‌و به‌ینه‌دا، ئه‌و
منداڵه هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه زووه‌وه دوچاری
كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌بێت، كه هێشتا بۆ ته‌مه‌نی
ئه‌و زووه‌و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته، یان
كۆمه‌ڵێك هیواو ئاواتی هه‌یه، كه هه‌ر له‌منداڵیدا
زینده به‌چاڵ ده‌بێت، له‌كه‌سیه‌تیدا ده‌بێته
كه‌می‌و له‌گه‌وره‌ییدا دووچاری گرێی ده‌روونی
ده‌بێت‌و هیچ شتێك ناتوانێت بۆی قه‌ره‌بوو
بكاته‌وه، یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی
ئیشكردنی منداڵان تێڕوانینی خێڵه‌كی‌و داب‌و
نه‌ریتی كوردییه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئیشكردن كه
وابیرده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت منداڵ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه
فێری ئیشكردن بكرێت‌و ئه‌گه‌ر له‌منداڵیدا
فێری ئیش نه‌بێت له‌گه‌وره‌ییشدا كه‌سێكی ته‌مبه‌ڵ
ده‌بێت‌و ناتوانێت بژێوی ژیانی دابین بكات
به‌م بیانووه‌و به‌ڵگه لاوازانه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه،
ده‌یخه‌نه به‌رئیشكردن‌و شت فرۆشتن، فیته‌ری‌و
پیس‌و پۆخڵی‌و چڵكنی‌و تووشبوون به‌چه‌ندان
نه‌خۆشی بۆیه له‌لایه‌نی ده‌روونییه‌وه‌به
هه‌موو جۆرێك ئیشكردن زه‌ره‌ر له‌كه‌سایه‌تی
ئه‌و منداڵه ده‌ده‌ات‌و تووشی كۆمه‌ڵێك
گرفتی ده‌كات، له‌گه‌وره‌ییشدا ناتوانێت ئه‌م
كه‌م‌و كوڕییانه پڕ بكاته‌وه، له‌گه‌وره‌ییدا
تووشی كۆمه‌ڵێك تاوان‌و لادان ده‌بێت، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
ئه‌م كه‌م‌و كوڕییانه له‌ده‌رونزانیدا به (تعویچ
متعرف) ناوده‌برێت، جگه له‌وه‌ی منداڵ له‌ڕێگه‌ی
ئیشكردنه‌وه تووشی كۆمه‌ڵێك كار‌وكرده‌وه‌ی
نادروست ده‌بێت، وه‌ك دزی‌و درۆ‌و فێڵ یان ئه‌وه‌تا
له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه لێیان ده‌درێت‌و
ئیهانه ده‌كرێن‌و ڕووبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی
سێكسی ده‌بێته‌وه، له‌زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كاندا
ئه‌وه ئاشكرابووه، كه زۆربه‌ی منداڵانی
ئیشكه‌ر له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕوی
ده‌ستدرێژی سێكسی‌و به‌دڕه‌وشتی ده‌بنه‌وه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم:"دونیای منداڵ دونیای
ئیشكردن‌و ماندوبوون‌و بیركردنه‌وه نییه له‌پیاوه‌تی‌و
مه‌ردایه‌تی، كه خێزانی ئێمه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه
كۆمه‌ڵێك وشه‌ی نادروستده‌ده‌ن به‌گوێی
منداڵه‌كه‌دا، كه هیچ وجودێكیان نییه له‌لای،
به‌ڵكو دونیای منداڵ دونیایه‌كی پاكه".
ئه‌نجام:
ووته‌ی منداڵه‌كان به‌قه‌ده‌ر ناسكی ته‌مه‌نیان
ناسك بوو، به‌قه‌ده‌ر پاكی ده‌روونیان پاك
بوو، ئاخر ده‌بێت سحری ئه‌وه چی بێت؟
منداڵێكی ته‌مه‌ن (7) حه‌وت ساڵ ده‌سته‌كانی
قه‌ڵیشیوو ڕه‌ش به‌بۆیاغ‌و منداڵێك له‌نیعمه‌ت‌و
خۆشگوزه‌رانی ؟!
ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت په‌رله‌مانی
كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
ئاوڕێكی جدی له‌م ته‌وه‌ره گرنگه، كه
منداڵی ئیشكه‌ره بده‌نه‌وه ڕێگه بگرن له‌كاركردنی
منداڵ‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی
پێویستیان به‌كاركردن هه‌یه‌و ژیانیان كه‌م
وكورتی هه‌یه، یارمه‌تیان بده‌ن نه‌هێڵن ئه‌و
منداڵانه بێبه‌شببن له‌دنیایی منداڵی،
چونكه هه‌ر منداڵه گه‌وره ده‌بێت وده‌سه‌ڵات
به‌ڕێوه‌ده‌بات، با چیتر جه‌سته ماندووه‌كه‌ی
منداڵه ئیشكه‌ره‌كان له‌چاوی ده‌سه‌ڵات ون
نه‌بێت‌و جیاوازی چینایه‌تی زه‌ق نه‌بێته‌وه
منداڵانیش له‌پاكی‌و پاكیزه‌ییه‌وه نه‌بنه
نێچیری كه‌سانی هه‌لپه‌رست، وه‌ك په‌پووله
له‌مژینی گوڵانم نه‌بن.
زانا ڕه‌واندزی - ڕانیه /
سةرجاوة/ئازانسي هةوالي
ناوخؤ
|