له رۆژی جیهانی منداڵدا جێی خۆیه‌تی هه‌ندێ بنه‌مای زانستی بخه‌ینه‌ڕوو سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی پاداشت‌و سزا له منداڵدا. بنه‌مای پاداشت‌و سزا له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت دانانی به‌هه‌شت‌و دۆزه‌خ له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مایه بۆ باوه‌ڕداران‌و بێباوه‌ڕان، ئه‌و شتانه‌ی پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرین یان به‌لێنمان ده‌ده‌نێ كه پاداشت وه‌رگرین حه‌ز به دووباره‌كردنه‌وه‌و ئاشكراكردنی ده‌كه‌ین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت یان بڕیاری سزادانی هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆمانی لێبه‌دوور بگرین یان گه‌ر كردیشمان حه‌ز ده‌كه‌ین كه‌س پێمان نه‌زانێ‌و له سزاكان ده‌ربازببین. ده‌كرێت پاداشت به شێوه‌ی مه‌عنه‌وی بێت وه‌كو هاندان‌و ده‌ست خۆشی‌و زه‌رده‌خه‌نه‌و قاقالێدان‌و له باوه‌شگرتن‌و ماچكردن و.... هتد، یان مادی بێت وه‌ك كرینی دیاریه‌ك یان ژه‌مێك خواردنی ده‌ره‌وه یان گه‌شتێك. به هه‌مانشێوه ده‌كرێت سزا ته‌نها به گرژكردنی روو بێت یان ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه یان هه‌ڕه‌شه‌لێكرن یان ترساندن به هه‌ڕه‌شه یان به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی بێت وه‌ك ئازاردان. به‌داخه‌وه باوان زۆرجار هه‌ردوو شێوازه‌كه به‌هه‌ڵه به‌كاردێنن پاداشتێكی زۆر بۆ كارێكی كه‌م به‌كاردێنن بۆیه كاتێك منداڵه‌كه‌یان كارێكی باشتر یان سه‌ركه‌وتوو تر له‌كاری پێشووی ده‌كات نازانن چی بۆ بكه‌ن چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لوتكه‌وه ده‌ستیان به‌كاركردووه‌و هێنده له‌سه‌ر بنه‌مای مادی كارده‌كه‌ن هێنده بایه‌خ به لایه‌نه سۆزدارییه‌كه ناده‌ن. به‌هه‌مانشێوه له كاتی سزاداندا له هه‌ردوو شێوازه‌كه‌دا هه‌ڵه ده‌كه‌ن چ سزادانی مه‌عنه‌وی بێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێ شێوازی سزادان ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه وه‌ك سه‌ربڕین‌و گوێبرین.... ئه‌مه واده‌كات پاش چه‌ند جارێك له‌و هه‌ڕه‌شانه منداڵ زۆر لێیان نه‌ترسێت‌و بایه‌خیان نه‌داتێ، چونكه ده‌زانێت جێبه‌جێی ناكه‌ن. له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه نابێت ئازاردانی منداڵ ببێته هۆی برینداربووون یان سوتان (داخكردن)و ناشیرین بوون (شێواندن)و كه‌چه‌ڵ‌كردن یان پرچبڕین، چونكه ئه‌م جۆره سزایانه كاریگه‌ری ده‌رونی گه‌وره له‌سه‌ر تاك به جێدێلن‌و ره‌نگه ببنه هۆی: رق لێبونه‌وه له كه‌س‌و ئه‌و شوێنه‌ی سزاكه‌ی تێداده‌درێت ماڵ‌و باوان، مامۆستا‌و قوتابخانه. ره‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌فتاری نوێ كه له ره‌فتاری یه‌كه‌م جار خراپتر‌و مه‌ترسیدارتربێت ره‌نگه جۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وت‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كه‌سه‌كه هه‌بێت. ده‌شێ منداڵ له‌نێو هاوه‌ڵه‌كانی توشی خۆهه‌ڵكێشان ببێت به‌وه‌ی ئه‌وه‌نده سزا دراوه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كه‌ی نه‌گۆڕیوه یان دانی به‌هه‌ڵه‌كه‌یدا نه‌ناوه. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه سزا هه‌رگیز به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ڵكو به شێوازی گونجاو‌و له كاتی گونجاو‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له پرۆسه‌ی چاكسازی له ره‌فتاره‌كانی تاكدا. ده‌بێ بزانین زۆرجار سزای ده‌رونی له جه‌سته‌یی كاریگه‌رتره، چونكه سزای جه‌سته‌یی به نه‌مانی ئازاره‌كه زۆرجار كاریگه‌ریه‌یكه‌ی نامێنێت به‌ڵام سزای ده‌رونی یان كاریگه‌ری لایه‌نی ده‌رونی سزا جه‌سته‌ییه‌كان تا ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ندێجار گۆڕانكاری گه‌وره له ژیانی تاكدا دروست ده‌كات بۆ نمونه ئه‌و منداڵه‌ی باوان له كۆڵان یان مامۆستا له پۆلدا لێیده‌دات هێنده به لایه‌وه ناخۆشه كه له‌به‌رچاوی هاوه‌ڵه‌كانیدا شكاوه‌و سوكایه‌تی پێكراوه هێنده باكی ئازاره‌كه‌ی نیه، بۆیه زۆر گرنگه له سزاكانماندا ره‌چاوی خۆبه‌دوورگرتن له سوكایه‌تی‌و زیانی جه‌سته‌یی بكه‌ین.
سةرجاوة/ئاوينة
مناڵان
كچان و ژنان
گه‌نجان
:::
ئمێڵی مه‌ڵپه‌ڕ:kcnorg@yahoo.com ژماره مووبایل:07501095471
رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان عێراق - كوردستان - سلێمانی & گه‌رمیان - كه‌لار © 2008-2010
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ڕ / بريا صالح bria_s2002@yahoo.com +964 770 214 81 75