حكومه‌ت و منداڵ، هه‌ولێر و قه‌ندیل و مخمور
ئیبراهیم بالیسانی به‌پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به به‌نده‌كانی مافی منداڵ، پێویسته منداڵی خوارهه‌ژده ساڵ به‌دووربخرێ له كاركردن . بوَ جێبه‌جێكردن وچاودێریكردنی به‌نده‌كانی نێو ئه‌و یاسایه‌ش چه‌ندین رێكخراوگروپی جوَراوجوَر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌ن وداكوَكی وبه‌رگریكارن له‌وه‌ی كه نابێ كار به‌و مندالاَنه‌بكرێ كه هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتوَته هه‌ژده‌ساڵ. حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه سالاَنه هه‌مئه‌و یاده ده‌كاته‌وه‌وهه‌میش داواده‌كا كه نابێ مندالاَنی كوردستان كه نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی باڵغبون كارییان پێبكرێ!!ئه‌م هاتنه گوَییه‌ی حكومه‌ت له كاتێكدایه كه له ناو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا كار به‌و مندالاَنه ده‌كرێ كه هێشتا هه‌ژده‌یان ته‌واونه‌كردوه!! هه‌ولێر گوایه پایته‌ختی كوردستانه،له هه‌ولێر په‌رله‌مان وسه‌روَكایه‌تی حكومه‌ت وسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت وده‌زگا گرنگ ودیاره‌كانیتری حكومه‌ت هه‌ن.كه‌چی له‌و هه‌ولێره ،له‌و پایته‌خته ،له‌ناو ده‌زگاكانی ئه‌و حكومه‌ته كاربه مندالاَنی خوار هه‌ژده‌ساڵی ده‌كرێ!!! له وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار،دروست له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان به لێشاو كار به‌مندالاَن ده‌كرێ!!له‌و روژانه‌دا به‌چاوی خوَمبینی ئوَتوَمبێلێك په‌یتا په‌یتا رێیده‌كردوژماره‌یه‌ك منداڵی بچوكی داده‌به‌زاند!ئه‌و مندالاَنه‌ش به پاچ وئامێریتر ده‌كه‌وتنه پاكردنه‌وه‌وچاڵكردنی ده‌وروبه‌ری ئه‌و دره‌ختانه‌ی كه‌له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر هه‌ن وروواون. له كاكی چاودێری ئه‌و مندالاَنه‌م پرسیی ئه‌وه چیه‌وئه‌وانه كێن ئاوا به‌و گه‌رماییه كارییان پێده‌كه‌ن؟له وه‌لامدا وتی: ئه‌و مندالاَنه (په‌كه‌كه‌ن) وخه‌لكی كه‌مپی (مخمورن)!!وتم: ئێوه كوَمپانیایی ئه‌هلین یا حكومه‌ت؟ وتی:ئێمه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزارین وله به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانیین!وتم باشه ئه‌وانه دامه‌زرێنراون؟ وتی: نه‌خێر ئه‌وانه به روَژانه كارده‌كه‌ن. وتم روَژانه‌یان چه‌نده؟ وتی (10000)دیناره.وتم ئه‌ی خواردن ؟ وتی ئه‌وانه له سه‌عات (6)ی به‌یانی ده‌گه‌نه سه‌ر كاروله سه‌عات(11) ده‌گه‌رێنه‌وه. وتم ئه‌ی باشه بوَ كار به‌و مندالاَنه ده‌كرێ وتی: ئه‌وانه به نرخێكی كه‌مكارده‌كه‌ن وكارێكی باش وجوانیش ده‌كه‌ن بوَیه ئه‌وانه‌مان هێناوه وروَژانه‌كه‌شیان زور كه‌مه!!بێگومان كه كاكی چاو‌دێر وه‌لاَمی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌دامه‌وه هه‌میشه به خه‌نده‌و پێكه‌نین لێمی ده‌روانی وده‌دوا!! له قه‌ندیل ،گه‌ریلاكان تێده‌كوَشن وبه دوای ئومێدی تاكه‌كانی كورده‌وه‌ن وخێزان وخزموكه‌سوكاری خوَیان جێهشتوه‌وخوَیان بێبه‌ریكردوه له خوَشی وژیانی شاروئاوه‌دانی!له‌بڕی ئه‌وه‌ی ئێمه (مه‌به‌ست)م ده‌زگاكانی حكومه‌ته به چاوی رێزه‌وه له كه‌س وكاری ئه‌و گه‌ریلایه‌نه بڕوانیین وهاوكاری ویارمه‌تی بدرێن . كه‌چی هاتوین ده‌یان چه‌وسێنیینه‌وه!!ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ناتوانی یارمه‌تی دانیشتوانی كه‌مپی (مخمور) بدات ،باشتر وایه منداڵه خوار هه‌ژده ساڵیه‌كانیش نه‌خاته به‌ر كاروبه‌و بڕه داهاته‌شیان نه‌یان چه‌وسێنێته‌وه!! گه‌ریلاكانی (په‌كه‌كه) له‌و گوندانه‌ی كه خوَیان تیادان وهه‌ن،رێناده‌ن منداڵه‌كانی ئه‌وێ بچه‌وسێنه‌وه‌وكاری قورسیان پێبكرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان هاتون مندالاَنی ئه‌وێ فێری كاری په‌روه‌رده‌ییان ده‌كه‌ن .وه‌ك خوێندن وموَسقاووێنه‌ووه‌رزش و...........تا. Info_balisani@yahoo.com
سةرجاوة-ستاندةر
مناڵان
كچان و ژنان
گه‌نجان
:::
ئمێڵی مه‌ڵپه‌ڕ:kcnorg@yahoo.com ژماره مووبایل:07501095471
رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان عێراق - كوردستان - سلێمانی & گه‌رمیان - كه‌لار © 2008-2010
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ڕ / بريا صالح bria_s2002@yahoo.com +964 770 214 81 75