له‌ماوه‌ی
ڕابردوودا گرته ڤیدیۆییه‌ك تایبه‌ت به‌توندو تیژی دژ
به‌مناڵان قوتابیان بووه هۆی باس‌و خواسی ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن‌و هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان،ئێمه
لێره‌دا ده‌پرسین ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی ئه‌م توندوتیژیانه
له‌كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟ هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كانی
توندوتیژی كامانه‌ن؟
*ئه‌مه‌ل خان ئێوه وه‌ك شاره‌زایه‌ك له‌م بواره‌دا
پێتانوایه ڕه‌گ‌و ڕیشه‌كانی توندوتیژی له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه ئایا هه‌رته‌نها ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه له‌گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆی ده‌بینین مناڵێك یان بابڵێین قوتابیه‌ك ئه‌شكه‌نجه
ده‌درێت هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بكه‌ین‌و له‌كاته‌كانی
تردا بێده‌نگ بین؟
نا حه‌تمه‌ن كه‌باس له‌توندوتیژی ده‌كه‌ین ده‌گه‌ڕێینه‌وه
بۆ ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگاكه‌مان كلتورێكی
توندوتیژی هه‌یه كلتورێكه مێژوویه‌كی زۆر زۆر قوڵی
هه‌یه وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕه‌گی داكوتاوه له‌ناو
ته‌واوی دامه‌زراوه حكومی و ئه‌هلی و خێزانی و ته‌واوی
ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه، بۆیه كه‌كاتێك
توندوتیژیه‌ك ده‌بینین كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌داخه‌وه هه‌ریه‌كه‌و
لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی بۆ ده‌كات به‌نموونه له‌و
گرته ڤیدیۆیه‌ی باستكرد خێزانه‌كه شه‌كوای نییه
له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆیه كه‌ئه‌مه كاره‌ساته، تۆ
ڕۆڵه‌ی خۆت ببینیت به‌و شێوه‌یه بریندار بكرێت به‌و
شێوه‌یه بترسێنرێت به‌لایه‌وه شتێكی ئاسایی بێت،
ئه‌وه‌تا لێره‌دا كلتووری مامۆستاكه ره‌فتاری
مامۆستاكه بیروباوه‌ڕی مامۆستاكه هیچ جیاوازی نییه
له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌ی كه‌له كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌دا
هه‌یه بۆیه نه‌خێزانه‌كه شه‌كوای هه‌بووه له‌سه‌ر
ئه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا مامۆستا ئه‌گه‌ر گوێ له‌لێدوانه‌كه‌ی
بگریت ده‌ڵێت من ته‌نها بۆ خۆشی ئه‌مه‌م كردووه‌و هیچ
نیه‌تێكم نه‌بووه ئه‌مه له‌ڕووی سایكۆلۆجیه‌وه ئه‌گه‌ر
لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت یان هه‌ڵیسه‌نگێنیت مرۆڤێكی
نه‌خۆشه چۆن توانیویه‌تی زه‌مه‌نێك و ماوه‌یه‌كی
زۆر بدات به‌م گرته ڤیدیۆیه لایه‌نی كه‌م چۆن ده‌توانێت
مناڵێكی ئاوا بچووك له‌و قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌ی كه‌یه‌كه‌م
هه‌نگاویه‌تی داغڵی قوتابخانه بووه، ئێمه قسه‌مان
زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مناڵ یه‌كه‌مین جار ڕووبه‌ڕووی
ئه‌و ماڵه ده‌بێته‌وه تۆچۆن ده‌بێت پێشوازی لێبكه‌یت
ده‌بێت ئاماده‌ی بكه‌یت ئه‌و ماڵه‌ی لاخۆشه‌ویست بێت
ئه‌لێره‌وه ئه‌و مناڵه ئه‌و شوێنه‌ی لێده‌بێته
دێوه‌زمه وه‌له‌ناخیا ده‌یترسێنێ ده‌بێته كائینێكی
زۆر شه‌رنگێز‌و شتێكی تر وه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م
مامۆستایه ته‌سویری ده‌كات وه‌چێژ له‌مه ده‌بینێت
بڵاویبكاته‌وه بۆ ڕای گشتی.بۆیه كلتوری توندوتیژی
چۆڕاوه‌ته‌وه له‌ناو ره‌فتاری هه‌موو تاكه‌كانی
زۆرینه‌دا، وه‌هه‌ندێكیش لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه
شێوازێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مناڵه په‌روه‌رده‌بكه‌یت
به‌وه‌ی كه‌ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ی نه‌نوسیوه‌ته‌وه به‌م
شێوازه ده‌توانیت جارێكی تر ڕێگری لێبكه‌یت ئه‌م
كرداره دووباره نه‌كاته‌وه ئه‌مه كاره‌سات ده‌بێت.
*ئه‌مه‌ل خان زۆرینه‌ی خه‌ڵكانی تایبه‌تمه‌ند له‌لایه‌نه
مه‌عریفیه‌كه‌یه‌وه سه‌یری توندوتیژی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یان
تێپه‌ڕاندووه كه توندوتیژی په‌روه‌رده نییه، به‌ڵام
له‌هه‌مان كاتیش‌دا ناكرێت توندوتیژی په‌رده‌پۆش بكرێت،
ئایا یاسایه‌ك هه‌یه له‌په‌روه‌رده‌كردنی ناو
خوێندنگاكانا ڕێ له‌توندوتیژی بگرێت ناكرێت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌مامۆستایه لێی خۆشبیت، قانونێك هه‌یه
لێی خۆشنابێت ئه‌مه بۆ ئه‌كتیڤ ناكرێت؟
دووشت جیاواز باسه‌یری بكه‌یت یه‌كه‌میان لایه‌نی
یاساییه‌كه‌ی دووه‌م لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی،
من به‌پێچه‌وانه‌وه په‌روه‌رده به‌به‌رپرسی یه‌كه‌م
ده‌بینم له‌ئاراسته‌كردن وه‌له‌فێركردن وه‌له‌ڕاهێنان
وه‌له‌به‌رجه‌سته‌كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤ دۆست وه‌كۆمه‌ڵگایه‌كی
ئازادی خواز وه‌كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤ په‌روه‌ربێت،
چونكه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌سیستمی په‌روه‌رده
سیستمی حوكمڕانی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جیاوازی
زۆره له‌گه‌ڵ ته‌واوی دام‌و ده‌زگا دامه‌زراوه‌كانی
تر ئه‌مه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی له‌دامه‌زراوه
حوكمڕانیه‌كانا وه‌به‌تایبه‌تی له‌ناو په‌روه‌رده‌یا
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه چۆن داڕێژراوه‌و چ كارێك كراوه‌و چ
ئالیه‌تێك گیراته‌به‌ر بۆ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه
بهێنێته خواره‌وه‌و ڕه‌نگبداته‌وه بۆ پرۆگرامه‌كانی
خوێندن وه‌ته‌نها له‌پرۆگرامه‌كانی خوێندن وه‌ته‌نها
له‌كتێبه‌كانا نا له‌ڕه‌فتارو له‌بیروڕاو له‌و ئالیه‌ته‌ی
كه‌مامۆستای پێ ده‌ستنیشان ده‌كرێت ئه‌و پێوه‌رانه
چین كه‌من ده‌كه‌یته مامۆستا؟ ئایا پێوه‌رێك هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا هه‌ڵبژێردرێت وه‌ئه‌و به‌رپرسیارێتیه
مێژووییه گه‌وره‌یه‌ی پێ بسپێردرێت ئه‌مه لایه‌نێكی.
لایه‌نی دووه‌می لایه‌نی یاساییه‌كه‌یه كاتێك تۆ
ده‌توانیت ئه‌و یاسایه به‌ته‌واوی به‌رجه‌سته بكه‌یت
له‌ئه‌رزی واقعدا كه‌یاسایه‌كی زیندووی چاودێری كه‌ری
دیاربێت مه‌وجود بێت له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا به‌نموونه
كاتێك من مامۆستایه‌كم وه‌ره‌قابه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و
ڕێكخراوه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌وه، به‌ڵێ یاسایه‌ك
هه‌یه ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی لانه‌ی مناڵان یه‌كێك
بووین له‌وانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ر بووین له‌وانه‌ی
توندوتیژی وه‌لێدان به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك به‌ڕاستی،
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وه‌ك بڕیارێك ده‌رچووه وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده هه‌نگاوی باشی ناوه، به‌ڵام ئه‌مه
پێویستی به‌وه‌یه گوشاری زیاتر چاودێریه‌كی زیاتر
له‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی
به‌كارده‌هێنرێت ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌ژداری ده‌كه‌ن
له‌په‌روه‌رده‌و فێركردن تاچه‌نێك له‌ئاستی ئه‌و
پرۆسه‌یه‌ن یان تاچه‌نێك ئه‌م پرۆسه‌یه‌یان هه‌زم
كردووه ئه‌مه ئاشنایه‌تیان هه‌یه به‌م یاسایه
منێك كه‌ده‌بم به‌مامۆستا وه‌كو وتم مه‌رجه‌كانی
مامۆستایه‌تیم تیایه ئایا من شاره‌زاییم هه‌یه له
سایكۆلۆژیه‌تی مناڵ‌و ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌گه‌ڵیا كارده‌كات
ته‌نها یاساكه ناتوانێت به‌ته‌نیا خزمه‌تی ئه‌مه
بكات به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ده‌بێت هه‌م یاسا دانێیت
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌یت وه‌ڕێگه نه‌ده‌یت ئه‌مه
ڕووبدات له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌ره‌سته‌و فێركردن كه‌مامۆستاكه‌یه‌تی
كه‌مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌و فێركردنه یاریده‌ده‌ر بن
بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی بنبڕ بكرێت، وه‌نه‌ك ته‌نها
توندوتیژی فێرنه‌كردنی مناڵ په‌روه‌رده‌نه‌كردنی
مناڵ ئه‌مه جۆرێكی تریشه ده‌چێته‌وه ناو پرۆسه‌ی
خزمه‌تی توندوتیژی.
ئێمه كاتێك كه‌باس له‌مامۆستا ده‌كه‌ین من كه‌مامۆستام
له‌قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه هه‌تا ده‌گاته
كۆلێژ به‌رپرسیارم له‌كه‌سایه‌تی ئه‌م مرۆڤه بۆ؟
چونكه مامۆستای باش موهه‌ندیسی باش دكتۆری باش ئه‌مانه
هه‌مووی ده‌رهاویشته‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنن، ئه‌گه‌ر
هاتوو مه‌نهه‌جه‌كان وه‌كه‌ره‌سته‌و فێركردن په‌روه‌رده‌كردن
ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌بێت كه‌مرۆڤێكی ته‌ندروستی به‌رهه‌مهێنی
مرۆڤ دۆست دروستده‌كات ئێمه ده‌بێت ئومێدمان هه‌بێت
به‌كۆمه‌ڵگاكه، چونكه هه‌میشه پرسیارێكمان لێده‌كرێت
یاخود هه‌میشه قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هاتوو
وڵاتێك پێشبكه‌وێت ئاستی پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته
بڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌دوو بواردا بكه، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
له‌و وڵاته چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت دووه‌م ژیانی مناڵ‌و
ژن له‌م دوانه‌وه سه‌یره‌كه‌ین كۆمه‌ڵگاكه ئه‌گه‌ر
ئه‌م دووانه‌ی سه‌لیم بێت باش بڕواته‌پێشه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی
دیموكراتخوازی مه‌ده‌نی یه‌كسانی خوازت بینی ترست
نه‌بێت وه‌به‌رگه‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌كانی ژیانی
ئیقتسادی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م
دوانه‌ی لاواز بوو كه‌واته ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كۆمه‌ڵگایه‌كه
مه‌ترسی هه‌یه وه‌نزیكه له‌داروخانه‌وه، وه‌به‌داخه‌وه
هێشتا ئه‌مه‌مان هه‌زم نه‌كردووه هێشتا ژیانی مناڵ‌و
په‌روه‌رده‌و فێركردن سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن
زۆر شتی ماوه له‌وئاسته‌یایه مرۆڤێكی به‌رهه‌مهێنی
ته‌ندروست مرۆڤێكی یه‌كسانی خوازی دادپه‌روه‌ر به‌رجه‌سته
بكات له‌كۆمه‌ڵگاكه‌دا هه‌رئه‌وه‌یشه ئێستا له‌كۆمه‌ڵگادا
به‌رده‌وام قه‌یرانمان هه‌یه كه چ مرۆڤێك به‌رهه‌م
ده‌هێنێت.
*خاتوو ئه‌مه‌ل باسی سایكۆلۆژیای مناڵت كرد كه‌ده‌بێت
ئه‌و مامۆستایانه شاره‌زابن، له‌زه‌مانی به‌عسدا
تروق ته‌دریس هه‌بوو وه له ئێستاشدا له‌زانكۆكاندا
كۆلێژێك جیاكراوه‌ته‌وه به‌ناوی كۆلێژی په‌روه‌رده،
به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌م شته به‌شێوه‌یه‌كی
دیار بابڵێین غایبه وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌ركیزی بكرێته
سه‌ر وه‌كو وانه‌یه‌كی زۆر جدی ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه
مامۆستا فێربكرێت ته‌نها له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه نا
له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچێته
خوێندنگاكانه‌وه؟
نه‌ك مامۆستا مرۆڤ تائه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرێت دوو ڕۆڵ ده‌بینێت
یه‌كێكیان خۆی به‌رپرسیارێتیه‌كی له‌ئه‌ستۆیه
مامۆستابێت فه‌رمانبه‌ر بێت هه‌رشتێك بێت، ڕۆڵێكی ئه‌وه‌یه
كه‌به‌رده‌وام ده‌بێت فێرببێت به‌رده‌وام ده‌بێت
ببێته‌وه به‌قوتابی وانه‌ی تازه زانیاری تازه
شاره‌زابوون له‌ته‌كنۆلۆجیاكان شاره‌زابوون له‌هه‌موو
كه‌ره‌سته‌كانی كه‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات لایه‌نی
دووه‌می ئه‌وه‌یه ته‌نها تروق ته‌دریس به‌ته‌نها
كافی نییه وه‌كو وتم، ئێمه یه‌كه‌مین شت وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده وه‌خوێندنی باڵا ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر
بكات ئه‌م قبوڵ مه‌ركه‌زییه‌یه كاتێك كۆلێژی بنه‌ره‌تی
په‌روه‌رده‌یی وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك من وه‌رده‌گرێت
ته‌نها نمره‌كه‌یه به‌ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و
فۆڕمه‌یه كه‌ئه‌م ئالیه‌ته ده‌بێت بگۆڕدرێت ئه‌و
كاته ئاره‌زوومه‌ندانه نابێت ئه‌وكاته من یه‌م به‌پێی
دره‌جه‌كه‌م ده‌نوسم ده‌بێت پێوه‌رێك هه‌بێت كه‌من هه‌ڵسه‌نگێنێت
من به‌ڕاستی مه‌به‌ستمه وه‌حه‌زم به‌وه‌هه‌یه كه‌كار
له‌گه‌ڵ مناڵابكه‌م وه‌له‌ناو په‌وه‌رده‌یا بتوانم
خزمه‌ت به‌گه‌یه‌نم یان به‌رژه‌وه‌ندی خودی شه‌خسه‌كان
خۆیانن یان به‌رژه‌وه‌ندی خێزانه‌كانا واده‌كات بچێته
ئه‌وێ، بۆیه مامۆستایان خوێندكارانی كه‌له‌و قۆناغه‌یا
ئاماده‌ده‌كرێن بۆ مامۆستا ده‌بێت به‌رده‌وام فێربكرێن
وه‌ڕابهێنرێن وه‌ئاشنا بكرێن به‌سیستمی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده.
نموونه/ ده‌یان خوێندكارمان هه‌یه له‌خوێندنگه
نموونه‌ییه‌كاندا ئاستێكی زانستی به‌هێزی هه‌یه وه‌مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته تازه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیا له‌ئاستێكی
زۆر به‌رزدایه، به‌داخه‌وه مامۆستا هه‌یه هیچ
نازانێت نه‌له ئینته‌رنێت نه‌له‌كۆمبیوته‌ر نه‌له‌زمان
هیچ شاره‌زاییه‌كی نییه چۆن ئه‌م مامۆستایه ناكه‌وێته
ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م جیله تازه‌یه‌ی كه‌له‌گه‌ڵیایه‌تی
بۆیه هه‌میشه ده‌بێت مامۆستا توانایی‌و زانستی ئه‌وه‌نده
به‌هێز بێت بتوانێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه‌و
وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه بداته‌وه كه‌خوێندكار
لێی داواده‌كات‌و ڕووبه‌ڕووی پرسیار ده‌بێته‌وه.
*خاتوو ئه‌مه‌ل پێتوایه مامۆستاكانی به‌جۆرێ له
جۆره‌كان موزه‌حین یان جۆرێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر
كراوه بۆیه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه‌به‌خواستی
خۆی نه‌بووه‌ته مامۆستا وه‌كو كه‌سابه‌تێك وه‌ریگرتووه
نه‌ك وه‌كو به‌ر پرسیاریه‌كی ئه‌خلاقیش بێت؟
حه‌تمه‌ن ڕێز‌و حورمه‌تم هه‌یه بۆیان خۆم مامۆستا بووم‌و
ئه‌زانم، مامۆستایانی ئێمه‌ش به‌رهێرشی توندوتیژی
ده‌كه‌ون مامۆستایانی ئێمه‌ش به‌قه‌ده‌ر ئه‌و
ماندوبونه‌و به‌قه‌ده‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ی هه‌یانه
ئه‌وه‌یش مرۆڤێكه‌و كائینێكه له‌و كۆمه‌ڵگایه نه‌ك
له‌ناو سیستمی په‌روه‌ده‌دا توندوتیژی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه
له‌وانه‌یه له‌ناو خێزانیشا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی
ببێته‌وه، یه‌كێكی تر له‌گرفته‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی
په‌روه‌ده هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكات زۆرینه‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌ناو سیستمی په‌روه‌ده‌و فێركردنن ژنن
ژن مرۆڤێكه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه
له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دا.باشه مرۆڤێك بۆخۆی له‌قه‌یرانێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی –ئابوری-سیاسی –فه‌رهه‌نگیدا بژی چۆن
ده‌توانێت مرۆڤێكی ته‌ندروستت بۆ به‌رهه‌م بهێنێت، حه‌تمه‌ن
بۆخۆی له‌كێشه‌دایه تۆ كاتێك باز له‌پاراستنی مناڵ
ده‌كه‌یت ده‌بێت یه‌كه‌مینجار باس له‌پاراستنی ژن‌و
مناڵ بكه‌یت به‌یه‌كه‌وه ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده
زه‌مینه سازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه
ژینگه‌یه‌كی له‌باریان بۆ بره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت له‌ناو ئه‌م ژینگه‌یه‌دا هه‌م كه‌ره‌سته‌كانی
بۆ ئاماده بكات هه‌م كارئاسانی بۆ بكات دڵی لای
ماڵه‌وه‌یان نه‌بێت دڵی لای مناڵه‌كه‌ی نه‌بێت دڵی
لای كێشه‌كانی خۆی نه‌بێت ده‌بێت كارئاسانی بكات
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مرۆڤێكی به‌سود بێت له‌ناو پرۆسه‌كه‌یا
بۆیه توندوتیژیه‌كه مامۆستا له‌گه‌ڵ مناڵه ده‌كات
حه‌تمه‌ن باكگراوه‌ندێكی قوڵی هه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌م
مرۆڤه له‌مناڵیدا توندوتیژی به‌رامبه‌ر كرابێت وه‌له‌وانه‌یه
له‌هه‌مان حاڵ‌دا توندوتیژی به‌رامبه‌ر كرابێته‌وه
بۆیه ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و ڕه‌فتاره دووباره ده‌كاته‌وه
بۆ شاره‌زابوون وه‌ئاشنابوون به‌سایكۆلۆژیای هه‌ردووكیان
چ مامۆستاكه ژن بێت یان پیاو له‌هه‌مان كاتیش‌دا مناڵه‌كه
ئه‌مه واده‌كات هیچ كامیان نه‌مناڵ توندوتیژی بكات
به‌رامبه‌ر مامۆستا وه‌نه مامۆستاش به‌رامبه‌ر ته‌له‌به‌كه‌ی
بیكات.
*خاتوو ئه‌مه‌ل یاسای توندوتیژی بۆ تائێستا له
خوێندنگاكانا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و جێبه‌جێ
ناكرێت؟
هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده به‌جدی نه‌هاتۆته سه‌رخه‌ت
بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ئه‌و
ڕۆژه بینیم به‌یاننامه‌مان ده‌ركرد وه‌حه‌تا به‌ڕاستی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده ده‌بێت سه‌رنجی ڕاكێشیت به‌وه‌ی
كه‌ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه
حه‌ق وایه له‌سه‌ر ئاستی باڵای حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی
په‌روه‌ده بێنه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕابگه‌یه‌نن
ڕای بگه‌یه‌نن به‌ڕای گشتی وه‌باس له‌وه بكه‌ن كه‌ئه‌مه
نابێت ڕووبداته‌وه ده‌بێت به‌رده‌وام نه‌ك لیژنه‌یه‌كی
لێكۆڵینه‌وه ته‌نها به‌وه‌ناخوات ئه‌م مامۆستایه
سزابدرێت چۆن بنه‌بڕی ئه‌مه ده‌كه‌یت چۆن چاودێری
ڕه‌وشه‌كه به‌گشتی ده‌كه‌یت جائه‌مه ئه‌م مناڵه له‌مه‌نتیقه‌یه‌كدایه
كه‌دووره ده‌سته له‌كاری ڕاگه‌یاندن‌و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان،
ئه‌مانه له‌ناو شاره‌كانیشدا ڕووده‌دات له‌شارۆچكه‌و
له‌قه‌زایه‌كدا ڕووده‌دات، چۆن حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی
دامه‌زراوه‌كانی خۆیه‌وه وه‌له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده وه‌له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیه‌وه وه‌له‌ڕێگای
تیمی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له‌ڕێگای مامۆستایانی ئه‌و
بواره‌وه چۆن ده‌توانێت ئه‌م ڕه‌وشه چاودێری بكات
وه‌كاتێك چاودێری ده‌كات كاتێك ڕاپۆرتین ده‌كات چۆن
ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت وه‌چۆن پارێزگاری له‌هه‌ردووكیان
ده‌كات نه‌هێڵێت ئه‌مه ڕووبداته‌وه یه‌عنی پێش ئه‌وه‌ی
ڕووبدات، ئێمه به‌داخه‌وه ئێمه زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه
له‌سه‌ر حه‌ده‌س هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین پێشه‌وه‌ی
ڕووداوه‌كه ڕووبدات نه‌هێڵین ڕووبدات كه‌ڕوویدا
دووجار ئێمه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین جارێكیان ئه‌وه كه‌هه‌م
مامۆستاكه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاری گه‌وره‌وه هه‌م
ئه‌و مرۆڤه‌ش كه‌ناوی شكڵی ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره
به‌كه‌سایه‌تی ئه‌و مناڵه ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ڕایگشتی
وێنه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئومێد ده‌كه‌م ڕابگیرێت
له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه.
*ئه‌مه‌ل خان هه‌ندێك خێزان ڕایان وایه كه‌خۆیان
مناڵه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ خوێندنگا مامۆستاكانیان
توندوتیژیان له‌گه‌ڵ به‌كاربهێنێ كێشه نییه! ئایا
ئه‌مه تاچه‌ند له‌ڕووی واقعی‌و له‌ڕووی زانستییه‌وه
گونجاوه؟
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان هه‌موو بنه‌ما قانونی‌و
ڕێككه‌وتنه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤه، چونكه ئه‌مه
بۆته نه‌ریت بۆته داب‌و نه‌ریتێكی دواكه‌وتوانه نه‌ریتێكی
بێ ئاگا وه‌ئاشنانه‌بوون به‌جیهانی مناڵ وه‌ئاشنا نه‌بوون
به‌كه‌سایه‌تی مناڵ ئێمه مناڵ وه‌كو به‌زه‌ییه‌ك وه‌كو
مرۆڤێكی لاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین ئه‌مه
گرفته‌كه‌یه، یه‌عنی هه‌میشه تۆ واده‌زانیت ئه‌مه
مرۆڤێكی ئه‌وه‌نده لاوازه ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڕه‌شه‌ی
لێنه‌كه‌یت به‌و توندوتیژیه‌ی تۆ ده‌توانیت مرۆڤێكی
باش دروست بكه‌یت كه‌چی پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته مناڵ
له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا هه‌موو زانایانی بواری مناڵ
ده‌ڵێت 5-6 ساڵ كه‌سایه‌تی ئه‌م مرۆڤه به‌رجه‌سته
ده‌بێت، له‌كاتێك تۆ باس له‌په‌روه‌رده‌كردنی كه‌سایه‌تی
مرۆڤ ده‌كه‌یت بۆ داڕشتنی ئه‌م كه‌سایه‌تیه كاتێك كه‌دایك‌و
باوك داوا له‌مامۆستا ده‌كات توندوتیژیه‌كه وه‌كو په‌نده‌كه
ده‌ڵێت (گۆشته‌كه‌ی بۆ تۆ‌و ئیسقانه‌كه‌ی بۆ من) وه‌كو
وایه مامۆستا ببێته قه‌ساب.ئه‌مه كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه
توندوتیژی به‌یه‌كێ له‌كه‌ره‌سته‌كانی په‌روه‌ده‌كردن
ده‌زانرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر مامۆستا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
لێیان نه‌یه‌ین ده‌مانخۆن یان ئه‌گه‌ر لێیان نه‌یه‌ین
ناتوانین ده‌رسه‌كه بڵێینه‌وه وه‌من دڵنیام زۆرینه‌ی
مامۆستاكانمان له‌و ئاسته‌ن كه‌مه‌نهه‌جێكیان پێبێت وه‌زانستێكی
زیاتریان پێبێت وه‌بتوانن وه‌سائیله‌كانی گه‌یاندنیان
پێبێت مناڵ به‌ئارامی گوێ ده‌گرێت وه‌سه‌رنجی مناڵه‌كه
به‌ره‌و ڕووی خۆی ڕاده‌كێشێت وه‌بۆته نه‌ریتێك یه‌كێك
له‌وه‌سیله‌كانی په‌ره‌رده‌كردن وه‌بێده‌نگ كردنی
مناڵ وه‌ئاقڵ بوونی مناڵ له‌و توندوتیژیه‌وه یه‌كده‌بینێ
كه‌وه‌كو وتم خێزانه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ مامۆستاكانی
ئێمه جیاوازی مامۆستاكه نییه له‌گه‌ڵ كرێكارێك له‌گه‌ڵ
فه‌رمانبه‌رێك له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ئه‌لێره‌وه‌یه
گرفته‌كه‌ی ده‌بێت خودی مامۆستا باوه‌ڕه‌كه‌ی ره‌فتاره‌كه‌ی
هه‌موو ئه‌مانه جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی
تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاراسته‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌و كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت.
*ئایا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌مناڵ هه‌رته‌نا له‌ناو
ناوه‌نده‌كانی خوێندنا هه‌یه یان له‌ناو خێزانه‌كانا
یان له زۆر شوێنی تری كۆمه‌ڵگادا ڕووبه‌ڕوی
توندوتیژی ده‌بێته‌وه ؟
حه‌تمه‌ن توندوتیژی له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاسته‌كه هه‌یه
له‌ناو دامه‌زراوه ئه‌هلیه‌كان له‌ناو فه‌رمانگه‌كانا
له‌ناو بازاڕدا له‌ناو دوكانه‌كانا مناڵ توشی
توندوتیژی ده‌بێته‌وه، لایه‌نێكی تری ئاستی
خێزانه كه‌به‌داخه‌وه ئه‌وه مناڵ به‌سێ قۆناغدا به‌سێ
مه‌رحه‌له‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌كاریگه‌ری دروست ده‌كات
له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مناڵ یه‌كه‌مین قوتابخانه كه‌تیا
گه‌وره‌ده بێت‌و په‌روه‌رده ده‌بێت خێزانه‌كه‌یه‌تی
یه‌كه‌مین شت كه‌مناڵ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه به‌ریه‌ككه‌وتنی
ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن
خێزانه‌كه‌یه‌وه دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ قوتابخانه
بۆ خوێندنگه‌كه‌ی كه‌ئه‌مه‌ش ماڵی دووه‌میه‌تی
ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه سێیه‌مینی كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌تی
كه‌بریتیه له‌دامه‌زراوه ئه‌هلیه‌كان كۆمپانیاكان ئه‌و
شوێنانه‌ی كه‌مناڵ تێیدا كارده‌كات وه‌دووكان‌و
بازاڕه‌كان به‌گشتی هه‌موو ئه‌و شوێنه دامه‌زراوه
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌مناڵ
ئیشی لێده‌كات.
جۆرێكی ترمان هه‌یه كه‌به‌داخه‌وه خاوه‌نی
پێداویستی تایبه‌تن مناڵانی كه‌مئه‌ندامن پێویستیان
به‌خزمه‌تی زیاتره پێویستیان به‌وه‌یه زیاتر له‌گه‌ڵیان
ماندوو ببن ئه‌مانه‌ش یه‌كێكی ترن نه‌ك ته‌نها له‌ناو
كۆمه‌ڵگاكه‌یا به‌ڵكو له‌ناو خێزانه‌كه‌یان تووشی كه‌مته‌رخه‌می‌و
په‌راوێزخستنی و توندوتیژی ده‌بنه‌وه جۆرێكی
ترمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ڵه‌داچوون له‌چاكسازیه‌كان
له‌گه‌ڵ پۆلیسی نه‌وجه‌وانان ده‌گیرێن حوكم ده‌درێن
یان ته‌وقیف ده‌كرێن ئه‌وانه‌ش ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی
ده‌بنه‌وه وه‌ئه‌و مناڵانه‌ش كه‌له‌ناو قوتابخانه‌كانا
ناومان ناون ته‌مه‌ڵ كه‌هیچ مرۆڤێكی ته‌مه‌ڵ نییه ئه‌گه‌ر
لایه‌نه زانستیه‌كه‌ی وه‌ئه‌گه‌ر لایه‌نه عیلمیه‌كه‌ی
دیراسه بكه‌یت ده‌بینی مناڵ هه‌یه له‌ماوه‌ی دوو
ده‌قیقه‌دا شتێك وه‌ره‌گرێت مناڵ هه‌یه له‌ماوه‌ی
پێنج ده‌قیقه‌دا وه‌ریده‌گرێت، ئه‌و مامۆستایه‌ی
كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مناڵه‌یا ده‌كات پێی
قبوڵه كه‌مناڵه‌كه به دوو ده‌قیقه‌كه فێره‌بێت به‌س
ئه‌وه‌ی قبوڵنییه كه‌به پێنج ده‌قیقه‌كه فێره‌بێت
یان ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌عاتێك یان ئه‌وه‌ی قۆناغێك ده‌بڕێن
ئه‌وه‌ی تر به‌دووساڵ ده‌یبڕێت ئه‌وه پێی ده‌وترێت
به‌تیئ ته‌عه‌لوم ئه‌وانه‌ن كه‌هێواش فێره‌بن یان ئه‌مه‌ی
كه‌ڕاده‌ی زیره‌كیه‌كه‌ی ئاستێكی كه‌متره له‌وه
ئه‌وه‌پێویستی به‌فێركردنی زیاتر‌و پێویستی به‌ماوه‌ی
زیاتره ئه‌مجۆره مناڵانه‌ش ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی
ده‌بنه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئیهانه‌ی نه‌فسی ده‌بنه‌وه
پێی بڵێن ته‌مه‌ڵ داوه‌شێیت ئه‌نواع موسته‌لحاتیان
ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه كۆمه‌ڵێك ئیهانه ده‌كرێن،
جۆرێكی ترمان هه‌یه ئه‌و مناڵانه‌یان كه‌جموجۆڵیان
زۆره له‌پۆلا یان له‌ناو خێزانا هه‌یانه یان له‌ناو
كۆمه‌ڵگایا هه‌یانه پێیان ده‌ڵێن ئه‌مانه
ماخۆلانیانه زۆر ده‌جوڵێن له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا
ده‌ركه‌وت ماخۆلان یه‌كێكه له‌نه‌خۆشیه‌كان یه‌كێكه
له‌وانه‌ی ئه‌م مناڵه پێویستی به‌وه‌یه مامه‌ڵه‌ی
جیاوازی له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌شێوازی ره‌فتاركردن وه‌مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵَیا بگۆڕێت ده‌ركه‌وت ئه‌مه عه‌یب نییه ئه‌م
مناڵه ده‌جوڵێَت خه‌تاكه له‌خۆی نییه شتێك هه‌یه
وای لێده‌كات كه‌بیجوڵێنێ بۆیه ڕێگای تر هه‌یه بۆ
چاره‌سه‌كردنی ئه‌م جۆره مناڵَه هه‌موو ئه‌مانه
واده‌كات هه‌م دایك‌و باوك هه‌م خوێندكار هه‌م
مامۆستا وه‌هه‌م هاوڕێَكانیان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی
به‌كارده‌هێنن وه‌هه‌موو ئه‌م توندوتیژیانه‌ش له‌گه‌ڵ
ئه‌و مرۆڤه‌دا گه‌وره‌ده‌بێت سه‌رئه‌نجام له‌داهاتودا
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بێت ئه‌ویش ببێته مامۆستا هه‌مان ئه‌و
ره‌فتاره ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌ندازیار هه‌مان
ئه‌وه دوباره ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ببێته دكتۆریش
دكتۆرێكی خراپ‌و توندڕه‌و كارێكی ناته‌ندروست ده‌كات.
بۆیه چۆن وابكه‌ین ئه‌م مرۆڤه بپارێزن وه‌كو وتم
پێویسته هه‌م له‌خێزان له‌په‌روه‌رده هه‌م له‌ناو
خوێندنگاكان‌و ئه‌مانه ئاراسته‌كه بگۆڕین وه‌كو وتم
زۆر جار له‌گه‌ل وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێَشوو
مامۆستا دڵشاد باسكرا وتی پێیان وتووم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ده‌بێت ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بێت وتم كاره‌سات
ئائه‌له‌وێوه‌یه ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌م بم
كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتووم هه‌یه ببین به‌ئاوێنه‌ی
ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كه‌واته ڕۆژ به‌ڕِۆژ به‌ره‌و دواوه
ده‌ڕۆمه‌وه كه‌واته ده‌بێت كۆمه‌ڵگاكه تۆ بگۆڕیت كه‌واته
ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده واله‌و كۆمه‌ڵگایه
بكات‌و سیستمی په‌روه‌رده مه‌نهه‌جه‌كان وابكات كه‌كۆمه‌ڵگایه‌كی
دوور له‌توندوتیژی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌به‌های مرۆڤایه‌تی
تیایا به‌نرخ‌و به‌رز بێت وه‌بتوانیت كه‌سایه‌تی مناڵ
ببێته ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی مرۆڤێكی به‌به‌ها سه‌یری
بكه‌ین نه‌ك به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكه‌ین.
*خاتوو ئه‌مه‌ل وه‌كو دوواین پرسیار ئێَوه وه‌كو خه‌ڵكێكی
تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره‌دا پێتانوایه ده‌زگاپه‌یوه‌ندیداره‌كان
به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت وه‌هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی
بواری مه‌ده‌نی چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
توندوتیژیانه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچن؟
یه‌كه‌مین شت ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا
چه‌ندین ساڵه .. ئێمه كه‌باس له‌مافی مناڵ ده‌كه‌ین
ته‌نها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رپرس نییه له‌مه
كه‌باس له‌په‌روه‌رده‌كردن ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
مه‌سئولیه‌تی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت كه‌باس له‌مافه‌كانی
مناڵ ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی
داد وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ن
كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌ڵام یه‌كه‌مین شت حكومه‌تی
هه‌رێم ده‌بێت ته‌ختیتی هه‌بێت وه‌پلانی ستراتیجی
نه‌مانی توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یا ده‌بێت خته‌یه‌كی
وازح هه‌بێت وه‌له‌ناو ئه‌مانه‌شا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌چیا
له‌ئاراسته‌كردنی ئه‌م مرۆڤه له‌ڕێی مه‌نهه‌جه‌كانی
خوێندن له‌ڕێی مامۆستاوه فێربكرێت‌و ئاماده‌بكرێت له‌هه‌مانكاتدا
سیاسه‌تی پاراستنی مناڵ ده‌بێت به‌رجه‌سته بكرێت له‌ئه‌رزی
واقعدا هه‌موومان چاودێریمان له‌سه‌ر بێت كاتێك
پێشێلكاریه‌ك هه‌بێت چاودێری بكرێت، وه‌له‌هه‌مانكاتیشدا
یاسای مناڵ كه‌ئێستا وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌داڕشتنیایه‌تی وه‌پرۆژه یاسایه‌كی داڕشتووه كه‌مافه‌كانی
مناڵ بپارێزرێت له‌توندوتیژی وه‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌ئاراسته‌كردن له‌هوشیاركردنه‌وه
وه‌له‌هاندانی خه‌ڵك له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
ئاماده‌كردنی/ئاوات عه‌بدوڵ