|
ئه‌و منداڵه‌ی سوریای هه‌ژاند

تارق ئه‌لحه‌مید
ئه‌و منداڵه‌ی
ناوی (حه‌مزه خه‌تیب) بوو نه‌ك ته‌نها سوریا،
به‌ڵكو ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند،
دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌پڕوپاگه‌نده‌ی میدیای
ده‌سه‌ڵاتی سوریا‌و نكۆڵی‌كردن له‌چیرۆكی
كوژرانی منداڵه‌كه، دواجار ڕژێمی به‌عس
بێده‌نگی شكاند‌و ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه
ده‌ستیپێكردووه له‌باره‌ی ئه‌وشێوازه دڕنده‌یه‌ی
حه‌مزه‌ی پێ ئه‌شكه‌نجه درابوو.
لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌كۆتا گه‌یشت.. به‌وته‌ی
ڕژێمی سوریا، ئه‌و منداڵه ئه‌شكه‌نجه نه‌دراوه،
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریش
هۆكاری مردنه‌كه‌ی سێ فیشه‌ك بووه، وه‌ك
چۆن ده‌وترێت (پاساو ناشیرینتره له‌تاوان)،
چۆن ده‌بێت منداڵێك بكوژرێت، چ جای ئه‌وه‌ی
به‌فیشه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان؟ یاخود چی ده‌وترێت
له‌باره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی یونیسێف كه‌باس
له‌كوژرانی 30 منداڵ ده‌كه‌ن له‌سه‌ره‌تای
خۆپیشاندانه‌كانه‌وه؟ بۆیه سه‌راپای چیرۆكه‌كه
خه‌مناكه‌و قێزه‌ونی ڕژێمه‌كه ده‌رده‌خات،
ورده‌كارییه‌كه‌شی دڕنده‌یی‌و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی
به‌عس به‌دونیای ده‌ره‌وه ئاشنا ده‌كات،
ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی سوریادا واباوه له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری منداڵه‌كانیان بكه‌ن‌و
بڵێن (درۆزن ده‌چێته دۆزه‌خ)، پێیان ده‌ڵێن
درۆزنه‌كان ده‌چنه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن،
به‌به‌رچاوی میدیاكارانی جیهانه‌وه دیارده‌ی
دزێو‌و وێنه‌ی چه‌واشه له‌میدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه
ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆیان
ناوه چاودێر‌و شرۆڤه‌كاری سیاسی چوونه‌ته
به‌ره‌ی پارێزگاری له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عس،
گومانم له‌وه‌هه‌یه خۆشیان باوه‌ڕ به‌درۆكانی
خۆیان بهێنن، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه به‌هۆی
(محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف)ی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی
ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه پێیان ده‌وترێ
ڕۆژنامه‌نووسی تازه.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م به‌ناو چاودێرانه باس
له‌گرووپی چه‌كدار‌و سه‌له‌فی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا
سه‌رۆكی سوریا دێته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،
داخوازی خۆپیشانده‌ران یاسایی‌و ڕه‌وان، به‌مجۆره‌ش
وته‌كانیان مایه‌پووچ ده‌مێننه‌وه، یاخود ده‌ڵێن
گوایه به‌رپرسێكی لوبنانی له‌پشت
خۆپیشاندانه‌كانی سوریاوه‌یه، چه‌ند به‌ڵگه‌و
چه‌كی پاره‌ش پیشانده‌ده‌ن بۆسه‌لماندنی
درۆكانیان، دواتریش ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كی پاره‌و
به‌ڵگه‌كان ساخته‌ن، پاشان دێن خۆپیشانده‌ران
به‌شه‌قاوه‌و تێكده‌ر ناوزه‌د ده‌كه‌ن، له‌ولاشه‌وه
سه‌رۆك ده‌بینرێت‌و لێبورنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
بۆیه حه‌قه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی هاوسه‌نگیان
له‌ده‌ستنه‌داوه ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و كه‌سانه
له‌شاشه‌كانیانه‌وه خۆڵبكه‌نه چاوی ڕای
گشتی، ئه‌گه‌ر ڕژێمی سوریا ده‌خوازێت به‌رگری
له‌خۆی بكات، ده‌توانێت وته‌بێژێكی ڕه‌سمی
ڕاسپێرێت، یاخود له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنه‌وه
ئه‌و ئامانجه بپێكێت، یان به‌هۆی به‌میلیتاریزه‌بوونی
شاره‌كان وته‌بێژێكی ئه‌منی ده‌ستنیشان بكات،
كه‌ناڵه‌كانیش باش ده‌زانن ئه‌و چاودێره
سورییانه هیچ میسداقیه‌تێكیان نیه، ته‌نانه‌ت
خۆپیشانده‌ران له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی
یوتیوبدا ناوی ئه‌وچاودێرانه ده‌هێنن‌و
دواتریش هاوارده‌كه‌ن (درۆزن).
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی سوریا سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری
ئه‌ومنداڵه زوڵم لێكراوه كردووه، وه‌لێ
نابێت ئه‌وه‌مان بیربچێت (حه‌مزه) بوو به‌هێما‌و
سمبولی خۆپیشاندانه‌كانی سوریا، وه‌ك چۆن
پێشئه‌وه‌ی بمرێت‌و زه‌ین ئه‌لعابدین له‌نه‌خۆشخانه
سه‌ردانی بكات، (ئه‌لبوعزیزی) بوو به‌سمبولی
تونسیه‌كان، یاخود چۆن (خالید سه‌عید) بوو به‌سمبولی
شۆڕشی 25-ی كانوونی دووه‌می میسر، به‌وچه‌شنه‌ش
ئێستا حه‌مزه بووه به‌و ڕه‌مزه.
هه‌موو جیهان گوێبیستی هاواری كه‌سوكاری ئه‌و
منداڵه‌بوون، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵی (سی.ئێن.ئێن)ی
ئه‌مریكی له‌زاری (ئه‌نده‌رسن كوپه‌ر)ی
بێژه‌ره‌وه ئاشكرایكرد، وێنه‌و گرته‌ی
ڤیدیۆیی حه‌مزه خه‌تیب بۆیه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
تا جیهان له‌دڕنده‌یی ڕژێمی سوریا
ئاگاداربكه‌نه‌وه.. ته‌نها كۆمكاری عه‌ره‌ب
ماوه له‌وه تێبگات!!
-----------------------------------------------------------------
نووسینی: (تارق ئه‌لحه‌مید) سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
وه‌رگێڕانی: سۆزان عه‌بدولستار
سه‌رچاوه: هه‌مان ڕۆژنامه
سةرجاوة/ئازانسي هةوالي
ناوخؤ |