|
ئاماری ساڵێكی توندوتیژی دژی ژنان
به‌ڕێوه‌به‌رێتی
گشتی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێم، له‌ڕاپۆرتێكدا
ئاماری ساڵی (2010)ی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه تایبه‌ته به‌و
توندوتیژییانه‌ی له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمدا به‌رامبه‌ر
به‌ژنان ئه‌نجامدراون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست
ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ كه‌وتووه باس له‌وه‌كراوه،
له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا (12) دوانزده ژن
له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر خۆیان كوشتووه،
كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18 بۆ 30)
ساڵیدابووه‌و (67%)ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش به‌هۆی
چه‌كه‌وه بووه‌و (33%)ی ڕێژه‌كه‌ش خۆیان
خنكاندووه، كه سه‌رجه‌میان ئاستی خوێندن‌و
باری ئابوورییان مامناوه‌ندبووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی
گشتی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێم، له‌و
ساڵه‌دا (26) بیست‌و شه‌ش ژن كوژراون، پێنجیان
به‌بیانووی شه‌ره‌ف‌و (17)شیان به‌هۆی كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، كه دیاریترینیان كێشه‌ی
مۆبایله.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، جگه له‌كوژرانی
ئه‌و ژنانه له‌هه‌ولێر، (64) شه‌ست‌و چوار
ژنیش خۆیان سووتاندووه، كه (55%)یان به‌هۆی
ڕقی خێزانه‌كانیانه‌وه بووه، (65%)ی ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی كه سووتاون شوویان كردووه،
هاوكات (102) سه‌دو دوو ژنی تر به‌هۆی قه‌زاو
قه‌ده‌ره‌وه سووتاون.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان
له‌هه‌رێم له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی له‌وه‌شكردووه،
ساڵی ڕابردوو (1123) هه‌زارو سه‌دو بیست‌و سێ
ژن له‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه سكاڵایان
تۆماركردووه، كه (48%)یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان
(19 بۆ 30) ساڵیدابووه، (63%)شیان هۆكاری
سكالاَكان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كێشه‌ی نێوان
خێزانه‌كان.
ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی
توندوتیژی دژی ژنان هێمای به‌وه‌شكردووه،
له‌و ساڵه‌دا (235) دووسه‌دو سی‌و پێنج ژن ئه‌شكه‌نجه‌دراون،
كه (85%)یان شوویانكردووه، (66%)شیان هۆكاری
ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بۆكێشه‌ی نێوان ژن‌و مێرد
ده‌گه‌ڕێننه‌وه، (35) سی‌و پێنج ژنی تریش
توندوتیژی سێكسییان به‌رامبه‌ر كراوه‌و كه
(60%)یان خوێنده‌وارن‌و (78%)ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش،
له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان
توندوتیژییان له‌به‌رامبه‌ردا كراوه.
به‌گشتی ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه ساڵی (2010)
له‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه تۆماركراون، (74%)یان
له‌دادگا داخراون.
ئاماره‌كه‌ی
ساڵی ڕابردووی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی
توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێم، له‌باره‌ی
بوونی ڕووداوه‌كانی توندوتیژی ژنان له‌سلێمانی
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌و ساڵه‌دا (33) سی‌و
سێ ژن كوژراون‌و (153) سه‌دو په‌نجاو سێ
ژنیش سووتاون، (78) حه‌فتاو هه‌شت ژنی دیكه‌ش
توندوتیژی سێكسییان به‌رامبه‌ر كراوه، جگه‌له‌وه‌ش
(519) پێنجسه‌دو نۆزده ژن سكاڵایان
تۆماركردووه، (834) هه‌شتسه‌دو سی‌و چوار
ژنیش ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
وه‌ك ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، هه‌مان
ساڵ له‌دهۆك (10) ده ژن خۆیان كوشتووه، (85)
هه‌شتاو پێنج ژنیش خۆیان سووتاندووه، (19)
نۆزده ژنی تریش توندوتیژی سێكسییان به‌رامبه‌ركراوه.
سه‌رخێڵ هاشم - هه‌ولێر/
سةرجاوة/ NNA
|