له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه، (4) گه‌نج‌و مێردمنداڵ له روباری سیرواندا خنكاون به‌پێی تۆمارێكی (جه‌ی سی سی- كه‌لار) له‌م مانگه‌دا (حوزه‌یران)، له سێ رووداو جیاجیادا دوو گه‌نج‌و دوو مێردمنداڵ له ئاوی سیروان‌و پرۆژه‌ی ئاوی باڵه‌جۆ كه له سیراونه‌وه جیا ده‌بێته خنكاون. رائید ئه‌شره‌ف قاسم به‌رپرسی سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ فریاكه‌وتن (جه‌ی سی سی- كه‌لار)، بۆ خه‌ندان وتی: "دوێنێ ئێواره كاتژمێر (7.30) خوله‌ك مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن (9) ساڵ له پرۆژه‌ی ئاوی باڵه‌جۆ له‌نزیك گوندی (حاجی عه‌لی موراد) سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، خنكاوه". دواتر ته‌رمی مێرمنداڵه‌كه ده‌رده‌هێنرێت‌و دوای گه‌یاندنی به پزیشكی دادوه‌ریی، راده‌ستی كه‌س‌و كاره‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به تۆمارێكی سه‌نته‌ره‌كه‌یان كرد: كه له‌م مانگه‌دا (حوزه‌یران)، له دوو رووداوی جیاوازدا، له ئاوی سیروان، دوو گه‌نجی ئێرانی له كاتی مه‌له‌كردندا له رووباری سیروان نزیك شاری كه‌لار له‌گه‌ڵ مێردمنداڵێكدا له هه‌مان رووبار نزیك شارۆچكه‌ی باوه‌نوور، خنكاون.
خه‌ندان، سۆران كه‌ریم ـ
مناڵان
كچان و ژنان
گه‌نجان
:::
ئمێڵی مه‌ڵپه‌ڕ:kcnorg@yahoo.com ژماره مووبایل:07501095471
رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان عێراق - كوردستان - سلێمانی & گه‌رمیان - كه‌لار © 2008-2010
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ڕ / بريا صالح bria_s2002@yahoo.com +964 770 214 81 75